yndk

yndk

میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان رێکار ئەحمەد سکرتێرى گشتیى حزبى رزگارى کوردستان و ئەندامانى سەرکردایەتیى حزبى رزگارى کوردستان کرد و، بەبۆنەى 29 بيست و نۆیەمین ساڵیادى دامەزراندنى حزبى رزگارى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
برای بەڕێزمان كاك رێکار ئەحمەد سکرتێرى گشتیى حزبى رزگارى کوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (29)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان (حزبى رزگارى کوردستان)، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامانى حزبى رزگارى کوردستان دەكەین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (حزبى رزگارى کوردستان) دەكەنەوە كوردستان و ناوچەكە لە بارودۆخێکى زۆر ناسك و هەستیاردان, ئەم بارودۆخە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەى حزب و لایەنە کوردستانییەکان کاربکەین بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى و زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەکدی بین و، بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆمان رابین.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی تەواوی مافە رەواكانی.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا.
براى دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
15 / 8 / 2021
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان عەبدوڵڵا نازەنینى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان و ئەندامانى سەرکردایەتیى بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان و، بەبۆنەى 28 بيست و هەشتەمین ساڵیادى دامەزراندنى بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
برای بەڕێزمان كاك عەبدوڵڵا نازەنینى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (28)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوە تێکۆشەرەکەتان (بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامانى بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان دەكەین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كەوا یادی دامەزراندنی (بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان) دەكەنەوە كوردستان و ناوچەكە لە رەوشێکى زۆر ناسك و هەستیاردان, ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەى حزب و لایەنە کوردستانییەکان کاربکەین و زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەکدی بین و، بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆمان رابین.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی تەواوی مافە رەواكانی.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
15 / 8 / 2021
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان مستەفا هیجرى لێپرسراوى گشتیى حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران و ئەندامانى دەفتەرى سیاسیى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران کرد و، بەبۆنەى 76 حەفتا و شەشەمین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
برای بەڕێزمان كاك مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بەڕێزان ئەندامانی دەفتەرى سیاسیى حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سڵاوێكی برایانەى گەرم ...
بەڕێزان؛ بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (76) حەفتاوشەشەمین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبە تێكۆشەرەكەتان (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوى هەڤاڵانى حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەكەین و، هیڤیدارین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبتان ببێتە فاكتەری پێشڤەچوون و خاڵی وەرچەرخان و سەركەوتنی زیاتر لە پێناو خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلەكەمان.
بەڕێزان؛ لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) دەكەنەوە كوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەكی گشتیی و بەتایبەت رۆژهەڵاتى كوردستان لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و چاوەڕوانی هاتنەپێشی كۆمەڵێ‌ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانکارى مەزن دەكرێت، لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە رەچاوى بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەیى و نیشتمانى بکەین و لەپێناو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان و سوود وەرگرتن لەگۆڕانکارییەکان خەبات بكەین، بێگومان یەکبوون و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەى پیلانى دوژمن و ناحەزانمان، بەباوەڕی ئێمە لەم پێناوەشدا یەکگرتنەوەى هەردوو حزبى دیموکرات و پێکهێنانى بەرەیەک بۆ هێزەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان و بەستنی كۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەتاسەرى دەبێتە فاكتەری سەرەكی یەكڕیزیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان لەپێناو ئەم ئامانجەدا تێبكۆشین.
لەكۆتاییدا؛ دووبارە هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و، سڵاو لە خەبات و بەرخودانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین و بەچاوی رێزەوە لێی دەڕوانین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتن بۆ خەباتی رۆژهەڵاتى وڵات دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ سڵاوو رێزى دووبارەماندا.
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
15 / 8 / 2021
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان خالید عەزیزى سکرتێرى گشتیى حیزبى دیمۆکراتى کوردستان و ئەندامانى دەفتەرى سیاسیى حیزبى دیموکراتى کوردستان کرد و، بەبۆنەى 76 حەفتا و شەشەمین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبى دیمۆکراتى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
برای بەڕێزمان كاك خالید عەزیزى سکرتێرى گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی دەفتەرى سیاسیى حیزبی دێموکراتی کوردستان
سڵاوێكی برایانەى گەرم ...
بەڕێزان؛ بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی هەڤاڵانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (76) حەفتاوشەشەمین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبە تێكۆشەرەكەتان (حیزبی دێموکراتی کوردستان)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوى هەڤاڵانى حیزبی دێموکراتی کوردستان دەكەین و، ئومێد دەكەین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبتان ببێتە فاكتەری پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتر لەپێناو خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلەكەمان.
بەڕێزان؛ ساڵیادى دامەزراندنى حیزبتان لە كاتێكدایە كەوا كوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەكی گشتیی و بەتایبەت رۆژهەڵاتى كوردستان لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و چاوەڕوانی هاتنەپێشی كۆمەڵێ‌ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانکارى مەزن دەكرێت، بۆیە لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەیى و نیشتمانى لەبەرچاو بگرین و لەپێناو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان و سوود وەرگرتن لە گۆڕانکارییەکان خەبات بكەین، لەهەمان کاتدا كاركردنمان بە ئاراستەى یەکێتى نەتەوەیى بەرەو سەرکەوتن و سەرفیرازیمان دەبات، بەباوەڕی ئێمە لەم پێناوەشدا یەکگرتنەوەى هەردوو حزبى دیموکرات و پێکهێنانى بەرەیەک بۆ هێزەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان و بەستنی كۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەتاسەرى دەبێتە فاكتەری سەرەكی یەكڕیزیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان لەپێناو ئەم ئامانجەدا تێبكۆشین.
لەكۆتاییدا؛ دووبارە هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و، سڵاو لە خەبات و بەرخودانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین و بەچاوی رێزەوە لێی دەڕوانین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتن بۆ خەباتی رۆژهەڵاتى وڵات دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ سڵاوو رێزى دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
15 / 8 / 2021
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان جەبار میرزا رۆستەمى سکرتێرى گشتیی پارتى نەتەوەیى کوردستان و ئەندامانى سەرکردایەتیى پارتى نەتەوەیى کوردستان کرد و، بەبۆنەى 25 بيست و پێنجەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى نەتەوەیى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
برای بەڕێزمان كاك جەبار میرزا رۆستەمى سکرتێرى گشتیى پارتى نەتەوەیى کوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (25)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتان (پارتى نەتەوەیى کوردستان)، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامانى پارتى نەتەوەیى کوردستان دەكەین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كەوا یادی دامەزراندنی (پارتى نەتەوەیى کوردستان) دەكەنەوە كوردستان و ناوچەكە لە رەوشێکى زۆر ناسك و هەستیاردان, ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەى حزب و لایەنە کوردستانییەکان کاربکەین و زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەکدی بین و، بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆمان رابین.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی تەواوی مافە رەواكانی.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
14 / 8 / 2021
میدیا- هه‌ولێر
له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی‌ 14-8-2021 سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان(حدك) سوپاسنامه‌ ئاڕاسته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی YNDKده‌كات.
له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا، كاك خالید عه‌زیزی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان سوپاسنامه‌ی خۆی گه‌یانده‌ د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌رامبه‌ر به‌شداری پرسه‌ و هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر شه‌هیدكردنی مووسا باباخانی و دوو په‌رتووكی به‌ناوه‌كانی( ناسیۆنالیزم و YNDKخه‌بات و به‌رخۆدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان) كه‌پێشكه‌شی كاك خالید عه‌زیزی كردبوو.
له‌به‌رامبه‌ردا د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK سوپاسی به‌رێز كاك خالید عه‌زیزی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی كرد و به‌شداری و هه‌ڵوێستی YNDK له‌م جۆره‌ بۆنانه‌ به‌ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی زانی و سوپاسنامه‌كه‌ی بۆ هه‌ردوو په‌رتووكه‌كه‌ی‌ هاندانی به‌ڕێزیانه‌ بۆ زیاتر نووسین و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

میدیا- هه‌ولێر

مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK  سه‌ردانی حزبی دێموکراتی کوردستان له‌ هه‌ولێر ده‌كات، وێڕای ئیدانه‌كردنی تیرۆركردنی شه‌هید مووسا باباخانی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دێموكرات په‌یامی هاوخه‌می و پشتیوانی YNDKیان ئاڕاسته‌ كردن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ رێكه‌وتی 11/8/2021 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK  كه‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی حزبی دێموكراتی كوردستانیان كرد و پێشوازیكران  له‌لایه‌ن ‌به‌ڕێزان (خالید وه‌نه‌وشه‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لێپسراوی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێری حزبی دێموكرات) له‌دانیشتنێكدا جارێكی دیكه‌ ئیدانه‌ی كاره‌ تیرۆریستیه‌كان و شه‌هیدكردنی مووسا باباخانی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دێموكراتی كوردستانیان كرد و به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ په‌یامی هاوخه‌می سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی YNDKیان ئاڕاسته‌كردن، ، هه‌روه‌ها باس له‌ هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ‌یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كرا.

له‌ ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له‌زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولاو سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی خاكه‌كه‌ی كرا.

- هزرو ئایدیۆلۆژیا هاوردەكان كاریگەری نێگەتیڤیان هەبووە بۆ هێشتنەوەی ئافرەت لەو دۆخەی ئێستادا
 
گوڵان - هەولێر :
 
غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵان، باس لە ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتی كورد دەكات و، جەختیش لەوە دەكاتەوە كە باوەڕی تەواوی بە ماف و ئازادییەكانی ئافرەت هەیە، پێداگرییش لەسەر ئەوە دەكات، كە هەتا ئافرەت ئازاد نەبێت لە دەربڕینی خواست و مافەكانی و وەدەستهێنانیان، كۆمەڵگە پێشناكەوێت و لە دواكەوتووییدا دەمێنێتەوە.
گوڵان : تۆ وەك سكرتێری پارتێكی نەتەوەیی ، ئەوەت لا ئاشكرایە هەتا ئافرەت ئازاد نەبیت نەتەوە ئازاد نابێت .. بەڵام لە نووسینەكانت كەم ئەم پرسە گرنگە دەبینرێت، بۆیە دەپرسم, ئایا پرسی ئازادی ئافرەتانی كوردستان لای تۆ چۆن دەخوێنرێتەوە؟
غەفوور مەخموورى : روانین بۆ ئازادى ئافرەت لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکى دیکە دەگۆڕێت، ئەوەش پەیوەستە بە تێگەیشتن لە بنەما دیموکراتى و ئازادییەکان، ئافرەت لە کۆمەڵگەى کوردستان لە رابردوودا لە زۆربەى زۆرى بوارەکانى ژیان رۆڵێکى کاراى هەبووە، بەشدار بووە لە کارکردن و بەڕێوەبردنى ماڵ و پەروەردەکردنى منداڵ و زۆر جاریش رۆڵى رێبەرایەتى بینیوە خانزادى سۆران و حەفسە خانى نەقیب نموونەى بەرچاوى ئەو بوارەن، چەندین ئافرەت لە ژیانى پێشمەرگایەتى و کارى رێخستن و حزبایەتیى و سیاسەت رۆڵى کارایان بینیوە، ئەوە لە رابردوودا وا بووە، بەڵام بەداخەوە ئێستا وا نییە، تارادەیەکى زۆر هەوڵدراوە، ئافرەتان لەسەر بنەماى حزبى بهێنرێنە پێشەوەو کاریان پێبدرێت، نەک لەسەر بنەماى تواناو لێهاتوویى، ئەمەش کاریگەرى نیگەتیفانەى هەبووە بۆ سەر کارو خەباتى ئافرەتان، ئێستا لە کۆمەڵگەى کوردستان زۆر ئافرەتى بە تواناو لێهاتوومان هەیە لە تەواوى بوارەکانى کارگێڕى و بەڕێوەبردن و راگەیاندن و نووسین و بوارەکانى دیکە بەڵام کە حزبى نین ئەو بایەخەیان پێنادرێت کە بە ئافرەتێکى حزبى دەدرێت، کێشەکانى ئێمە لێرەدایە کەوا حزب کۆنترۆڵى هەموو کایەکانى ژیانى کردووەو بەشێوەیەکى دادپەروەرانەش مامەڵە ناکات ئەوەش زۆربەى حزبەکان دەگرێتەوە، ئەم شێوازە مامەڵەکردنە کارێگەرى خۆى هەبووە بۆ کەمکردنەوەى رۆڵى ئافرەت لە کۆمەڵگەدا و زۆر جاریش وای لێهاتووە ئازادییەکانیان پێشێل بکرێت.
من باوەڕى تەواوم بە ماف و ئازادییەکانى ئافرەت هەیە، تا ئافرەت ئازاد نەبێت لە دەربڕینى خواست و مافەکانى و وەدەستهێنانیان کۆمەڵگە پێشناکەوێت و لە دواکەوتوویدا دەمێنێتەوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان هەوڵبدەین و هاوکاربین بۆ وەدەستهێنانى ماف و خواست و ئازادییەکانى ئافرەت، ئەمەش ئەرکى دەزگا و دامەزراوەکان و هەموو تاکێکى کۆمەڵگەى کوردستانە.
گوڵان : كاتێك دێینە سەرباسی بیری نەتەوەیی كوردستان ، هەست دەكەین و فیكر و خامەی خانمانی كورد لەم پرسە گرنگەدا زۆر سنوردارە و زۆر كەم لە خانمان لەسەر ئەم پرسە گرنگە دەنووسن یان بیری لێدە كەنەوە، ئایا بەرای تۆ ئەمە بۆ ئەوە ناگەریتەوە كە لەناو فەلسەفەی بیری نەتەوەیی كوردستاندا ، ئافرەتان هەست ناكەن شوێنی شیاوی خۆیان هەبێت، یان بە دیوێكی دیكە ئافرەتان هەست ناكەن لەناو چوارچێوەی بیری نەتەوەیدا فەرامۆشكراون؟
غەفوور مەخموورى : ئافرەتى کورد لە بوارى نووسیندا زۆر کەم کارى لەسەر هزرو سیاسەت کردووە، خامەى ئافرەتى کورد زیاتر خزمەتى زمان و ئەدەبى کوردى کردووە، لە بوارى زمانناسى و لێکۆڵینەوەى ئەدەبى و رۆمان و شیعر و چیرۆک رۆڵێکى بەرچاویان هەیە، بەڵام بۆ لە بوارى هزرو سیاسەتدا خامەکەیان نەخستۆتە کار ؟ ئەش هۆکارى خۆى هەبووە، کۆمەڵگەى کوردستان کۆمەڵگەیەکى پیاوسالارییە و کەمتر بوارى بە ئافرەت داوە کەوا بیربکاتەوە و تێکەڵى کارى سیاسەت بێت، ئەمەش وایکردووە ئافرەتى کورد رێگەى خزمەتکردنى بوارى کلتور بگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەبووا ئافرەتى رچەشکێنمان هەبوواو لەم بوارەدا دەربکەوتبایە.
گوڵان : كاتێك باسی بیری نەتەوەیی هەر نەتەوەیەك دەكرێت، باس لە زمانی دایك، پەروەردەی دایك دەكرێتەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە قوتابخانەی یەكەم بۆ بیری نەتەوەیی ئەو دایكەیە كە رۆڵەكەی چۆن پەروەردە دەكات، باشە كە ئەمە گرنگی ژن بێت بۆ بیری نەتەوەیی, ئایا لەناو بیری نەتەوەیی كوردستانیدا پرۆژە بۆ ئازادی ژن دەبێت چۆن بیت؟
غەفوور مەخموورى : زمان ناسنامەى پاراستنى هەر نەتەوەیەکە، یەکەم قوتابخانەى فێربوونى زمانیش ماڵ و یەکەم مامۆستاى فێربوونى زمانیش دایکە، بیرى نەتەوەیى کوردى هەمیشە روانین و رێزى تایبەتى بۆ ئافرەتن و ماف و ئازادییەکانى هەبووە، بەڵام دەبێ ئەو راستییەش بزانین کەوا تیبەتمەدییەکانى کۆمەڵگەى کوردستان وایکردووە کەوا ئافرەت وەک پێویست پێشنەکەوێت و نەگات بە ماف و ئازادییەکانى ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى هزرو ئایدۆلۆژیا هاوردەکان کاریگەرى نیگەتیفیان هەبووە بۆ هێشتنەوەى ئافرەت لەو دۆخەى ئێستا، خاوەن پرۆژەکانى هزرو ئایدۆلۆژیاى هاوردە پشتیوانى و هاوکارى زۆریان هەبووە، بەڵام هەڵگرانى مەشخەڵى بیرى نەتەوەیى زۆر جار رێگریان لێکراوەو کۆسپ و تەگەرە خراوەتە رێگەى کارو خەباتیان، بە باوەڕى من پێویستە هەر تاکێکى کورد لە ماڵەوە کەشێکى گونجاو دروست بکات بۆ ئەوەى دایک لەسەر بنەمایەکى کوردانە و کوردستانییانە منداڵەکەى پەروەردە بکات، بۆ ئەمەش حکومەت و راگەیانى کوردستان دەتوانن رۆڵ ببینن بۆ وشیارکردنەوە لە مەترسى هزرو ئایدۆلۆژیا هاوردەکان بۆ سڕینەوەى مۆرکى نەتەوەییمان.
گوڵان : كاتێك سەیری میژووی نەتەوەكەی خۆمان دەكەین، دەبینین بە بەراورد بە نەتەوەكانی دیكەی دەوربەرمان، ژنی كوردستان ئازادییەكی زۆر زیاتری هەبووە و، دەكرا لەو میژووەوە ئازادی ژنی كوردستان زیاتر پێناسە بكرایە، بەڵام ئەوەی ئێستا دەیبینین ئەوەیە كە ئەو میژووە فەرامۆشكراوە، چی بكەین بۆ ئەوەی جارێكی تر میژووی كوردستان ئازادی ژنان پێناسە بكاتەوە؟
غەفوور مەخموورى : بێگومان ئافرەت کورد وەک لە سەرەتاوە باسمانکرد رۆڵێکى کاراى لە کۆمەڵگەى کوردستان هەبووە، بەڵێ ئافرەتى کورد هەمیشە ئازادتر بووە لە ئافرەتى نەتەوەکانى دەوروبەرمان، ئەمەش ئەو کاتە بووە کەوا هزرو ئایدۆلۆژیا هاوردەکانى ئێستا لە کۆمەڵگەى کوردستان کارا نەبوون، تاکى کورد نەکەوتبووە ژێر کاریگەرى ئەو هزرە ئایدۆلۆژیا هاوردانە، پێوێستە تاکى کورد لەسەر بنەماى باوەڕبەخۆبوون و پەیوەست بە خاک و نیشتمان و کلتوورى نەتەوەییمان پەروەردەو بینابکرێتەوە، ئەمەش دەبێتە سەرەتایەک کەوا جارێکى دیکە ئافرەتى کورد رۆڵى کوردانەى خۆى ببینێت و مێژووى کوردستانیش بە شێوەیەکى سەردەمییانە ئازادى ئافرەتان پێناسە بکاتەوە.
گوڵان : تۆ وەك سیاسەتمەدارێك ئاگاداری ئەوەی خەریكە بە هاوردەكردنی كۆمەڵێك ئایدۆلۆژیایی دەرەكی .. جوانی ژنی كورد بە ناوی ئیسلامەوە دەشوێنرێت و خەسەڵەتی كوردانەی ژنی كورد بزر دەبێت، ئەمە لەكاتیكدا بەشی هەرە زۆری شاعیرانی كورد مەلا و زانایانی ئیسلامی بوون و شیعرەكانیشیان بەشی هەرە زۆری بۆ پیشاندانی جوانی و ئازایەتی ژنی كورد بووە، ئایا بەرای تۆ ئەم ئایدۆلۆژیەتە هاوردەكراوانە تاچەند سیما و روخسار و جوانی و ئازایەتی ژنی كوردیان شیواندووە؟ تاچەند ئەم شێواندنە كاریگەری سلبی لەسەر بیری نەتەوەییمان دەبێت؟
غەفوور مەخموورى : زۆر بەداخەوە ئەوە هزرو ئایدۆلۆژیا هاوردانە کاریگەرییەکى زۆر نێگەتیفیان کردۆتە سەر کۆمەڵگەى کوردستان گەورەترین قوربانیش ئافرەتى کورد بووە، ئەو هزرو ئایدۆلۆژیا هاوردانە زۆرترین کاریگەرییان بۆ سەر ئافرەتان هەبووە، ئەمەش بۆتە هۆى ئەوەى زۆر جار شیرازەى خێزانیشیان تێکداوە، کۆمەڵگەى کوردستان لە رووى ئایینییەوە زۆربەى زۆرى موسڵمانن، لە رابردوودا کورد بە ستایلى کوردانە موسڵمان بووە، بەڵام ئێستا هەوڵدەدرێت کورد بە ستایلى تورکى و سعودى و ئێرانى موسلمان بێت و تایبەتمەندییە نەتەوەییەکانى بسڕێتەوە، ئەو جل و بەرگ و لەچکەى کەوا ئێستا لەلایەن هەندێ لایەنى ئیسلامى سیاسى کراوەتە مۆدێل بۆ ئافرەتى کورد زۆر دوورە لە تایبەتمەندى کوردانەو شێوانى دەستوورى جل و بەرگى کوردییە، ئەم جۆرە ستایلە هاوردانە هەموو جوانییەکى ئافرەتى کوردیان شێواندووە، ئەمە لە رووى دەرەوە، لە رووى ناوەوەش هەوڵدراوە کەوا لە جێى هزرى نەتەوەیى و نیشتمانى هزرى ئایینى بخرێتە مێشکى تاکەکانى کوردستان، وەک ئەوەى کێشەى ئێمە نەتەوەیى و نیشتمانى نەبیت و کێشەیەکى ئاینى بێت، ئەمەش زۆرترین کاریگەرى بۆ سەر ئافرەتان هەبووە و وایکردووە تاکى کوردى شێواندووەو بەمێژووى خۆى نامۆى کردووە، بۆیە پێویستە سنوورێک بۆ ئەو شێواندن و سڕینەوەى مێژوو و تایبەتمەندییە نەتەوەییەکانمان دابنرێت، ئەمەش لە رێگەى راگەیاندن و بەرنامەیەکى نیشتمانى دەکرێت.
گوڵان : هەموو سیاسەتمەدارانی كوردستان شانازی بەوە دەكەن دەستی دایكە شەهیدێك ماچ بكەن بۆ ئەوەی پیشانی بدەن كە ژنێكی قارەمان پیشمەرگەیەكی قارەمانی پەروەردە كردووە، باشە ئەگەر بپرسین چۆن وەبەرهێنان لە كچانی ئێستا بكەین ئەو ژنە قارەمانەی لێ بەرهەم بێت؟
غەفوور مەخموورى : گرنگ ئەوە نییە دەستى دایکە شەهیدێک ماچ بکەیت، گرنگ ئەوەیە دەتوانرێ چى بۆ ئەو دایکە شەهیدە بکرێت کە ئازیزترین کەسى خۆى بەخشیوەتە نیشتمان، گرنگ ئەوەیە ژنە شەهیدێک بە چاوى رێزەوە سەیر بکرێت و منداڵەکانى بێناز نەبن، ئێمەى کەى توانیمان ژن و دایک و خوشکى شەهیدان ئاسوودە بکەین و بە چاوێکى یەکسان سەیریان بکەین ئەو کات دەتوانین وەبەرهێنان لە کچانى ئێستا بکەین بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کەسانى قارەمانیان لێ بەرهەمبێت، ئێمە پێویستیمان بەوە هەیە کەوا عەدالەتى کۆمەڵاتى فەراهەم بکەین، بێگومان کۆڵەگەى هەر دەسەڵاتێکیش عەدالەت و یەکسانییە، ئەگەر ئافرەتى کورد هەستى کرد لە کۆمەڵگەدا عەدالەت هەیە و رێزى لێدەگیرێت و بە چاوى یەکسان سەیر دەکرێت ئەوا هەمیشە خۆى بە سەربەرزو دایکى قارەمانان دەبینێت.
* ئەم هەڤپەیڤینە لە ژمارە (1281)ى رۆژى دووشەممە، رێکەوتى 9 / 8 / 2021 ى گۆڤارى (گوڵان)دا بڵاوبۆتەوە.
میدیا - هەولێر
مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (45)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی( 45)مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبتان (حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان
YNDK
8-8-2021
بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (پڕۆفیسۆر د. کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ)
سڵاوێكی برایانەى گەرم ...
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتى ناسراو کاک (پڕۆفیسۆر د. کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ سەرۆکی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو)مان پێگەیشت، ئەم هەواڵە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، پڕۆفیسۆر د. کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ کەسایەتییەکی وڵاتپارێزى کوردانی کازاخستان بوو ڕۆڵێکی بەرچاوی لە یەکڕیزى و یەکخستنی کوردانى وڵاتانی یەکێتیی سۆڤییەتی پێشوو هەبوو، لەهەمان کاتدا لە بواری زانست و ئەدەبدا خزمەتێکی زۆری پێشکەشى کاروانى زانست و ئەدەبى کوردى کردووە، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوى کوردانى ئاسیاى ناڤین دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٨ / ٨ / ٢٠٢١