بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە.
ئێمە هیواخوازین هەردوو حكوومەتی عێراقی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بتوانن لەسەر گرفتەكان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە ڕێككەوتن. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەین كە هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خۆی دەكات.
مسعود بارزانی
۱٥ی شوباتی ٢٠٢٢
میدیا- هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشەممە رێكه‌وتی 15/2/2022 بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان جێگره‌كه‌ی و سكرتێری په‌رله‌مان و وه‌زیر و سكرتێر و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، لە هەولێر ساڵیادی كۆچی دوایی د. ڕۆژ نووری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەچوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین وتار و ڤیدیۆی دۆكیۆمێنتاری پێشكه‌ش و نمایشكران، كه سه‌رجه‌میان گوزارشت بوون له خه‌بات و تێكۆشانی خوالێخۆشبوو د. ڕۆژ نوری شاوه‌یس، له قۆناغه جیاجیاكانی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسی و ئیدارییدا.
له‌م بۆنه‌یه‌دا شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی YNDK به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه بوو، په‌یامی هاوخه‌می مه‌كته‌بی سیاسی( YNDK)ی به‌مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و خانه‌واده‌ی دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس راگه‌یاند و له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی هاوخه‌می هاوڵوێستی(YNDK) یان كرد.
ده‌قی په‌یامی هاوخه‌می YNDK له‌رێوره‌سمه‌كه پێشكه‌شكرا:
یامی هاوخه‌می مه‌كته‌بی سیاسیYNDK
له‌یه‌كه‌م ساڵیادی کۆچی دوایی دكتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس
بە‌ڕێزان له مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
سڵاوی سه‌رخۆبوون و ئازادی...
له‌یه‌كه‌م ساڵیادی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری ناسراوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان د. ڕۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، جارێكی دیكه پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستە‌ی ئێوه و ته‌واوی ئه‌ندامانی خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌كه‌ی دەكەین.
خوالێخۆشبوو د. ڕۆژ نوری شاوه‌یس هه‌موو ته‌مه‌نی بۆ خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌ی ته‌رخان كرد بوو لە خێزانێكی كوردپەروەر گۆشكرابوو، بۆیه وه‌كو پێشمه‌رگه و سیاسه‌توان و دپلۆماسێكی به‌هێز له كوردستان ده‌ركه‌وتبوو، هه‌موو كات هه وڵی ده‌دا بۆ سه‌رخستنی ئه‌زموونی كوردستان و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، بۆیه له‌ده‌ستدان و كۆچی دوایی ئه‌م تێكۆشه‌ره زه‌ره‌رێكی گه‌وره به‌ر بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان كه‌وت، له‌خوای گه‌وره نزا ده‌كه‌ین جێگای خواڵێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و سه‌بر و ئارامیش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت. ... إنا لله وإنا إلیه را‌جعون .
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان
YNDK
15-2-2022
تارق حه‌رب، پسپۆڕی یاسایی و ده‌ستووری عێراق له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی( به‌لا ئه‌قنیعه) كه له كه‌ناڵی زاگرۆس عه‌ره‌بی پێشكه‌ش ده‌كرێت، رایگه‌یاند: سه‌رۆك بارزانی رۆڵێكی گه‌وره‌ی له چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی كێشه‌كان دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، كه‌تیایدا نێچیرڤان بارزانی ،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و موقته‌دا سه‌در،رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ومحه‌مه‌د حه‌لبوسی،سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و خه‌میس خه‌نجه‌ر،سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه‌كان له حه‌نانه كۆبوونه‌وه، تارق حه‌رب، پسپۆڕی یاسایی و ده‌ستووری عێراق گوتی: ناتواندرێت نكۆڵی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه بكرێت ، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه بۆته مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌موو لایه‌نه‌كان.
سه‌باره‌ت به تویته‌كه‌ی سه‌در دوای كۆبوونه‌وه‌كه تارق گوتی: ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ كه تا ئێستا كاره‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوورن و هیچ گرژییه‌ك رووی نه‌داوه.
جێگای ئاماژه‌یه دوێنێ دووشه‌ممه خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له تویتێكدا ڕایگه‌یاند :هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان له كاته سه‌خته‌كاندا له سه‌رۆك بارزانی و هه‌ولێری خێره‌وه دێن، سه‌رۆك بارزانی له ساڵی 2010 به‌هه‌مانشێوه عێراقی له قه‌یرانێكی سیاسی خنكێنه‌ر ڕزگار كرد و ئه‌مڕۆش هه‌مان دیمه‌نی دووباره كرده‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی 31-1-2022، په‌یامێكی له باره‌ی دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: له‌پێناو چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌كان و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سیاسیم خستووه‌ته‌ڕوو. له چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌دا پێشنیارم كردووه نێچیرڤان بارزانی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌ردانی سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در بكه‌ن و، له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌رده‌وامبوونی پڕۆسه‌ی سیاسی و نه‌هێشتنی كۆسپ و گرفته‌كان ڕاوێژ بكه‌ن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه: هیوادارم ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ئه‌نجامی ئیجابی هه‌بێت و له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و هه‌موو پێكهاته‌كانیدا بێت.
بە بەشداری مەسرور بارزانی ،سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و رێواز فایەق ، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسانی حکوومی و حزبی، ھەروەھا کەسوکاری شەھیدان، رێوڕەسمی 18ەمین ساڵیادی شەھیدانی یەکی شوبات لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە ھەولێر بەڕێوەچوو.
لە میانی رێوڕەسمەکەدا، ھەریەک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، تاجەگوڵینەیان لەسەر مۆنۆمێنتی شەھیدان دانا.
لە یەکی شوباتی ساڵی 2004دا کە هاوکاتبوو لەگەڵ رۆژی یەکەمی جەژنی قوربان، ھەر دوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھەولێر کرانە ئامانجی کردەیەکی تیرۆریستی و لەئاکامدا، زیاتر لە 100 سەرکردەی سیاسی هەر دوو حزبەکە و خەڵکی سڤیل شه‌هید بوون .
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
1-2-2022
ميديا- اربيل
أقام مركز دراسات رووداو مع المركز الاوروبي للدراسات الكوردية بتنظيم ندوة وجلسة حوارية مفتوحة حول ماذا بعد في العملية الدستورية السورية؟ ، أمس الاحد المصادف يوم 9-1-2022 في قاعة ديفان في اربيل، شارك فيها كلّ من سيامند حاجو رئيس تيار الحرية الكوردستاني و كبريل كوريه مسؤول العلاقات للمنظمة الاشورية الديمقراطية و حواس سعدون قيادي في حركة الاصلاح الكوردي-سوريا، وأدارها الاعلامي في رووداو دلبخوين دارا، وايضاً شارك في الجلسة مجموعة من الشخصيات والاحزاب الكوردستانية.
ناقشت الندوة مدى ضرورة توافق السوريين على قواعد دستورية ضامنة لحقوق كافة المكونات، وانسجامها مع مبادئ الديمقراطية، وأوضح المشاركون في الندوة مواد دستورية توضع في الدستور المتعلقة بحقوق الكورد في غرب كوردستان، مع المحافظة على خصوصية معينة يتوافق عليها السوريون من حيث المبدأ والتوافق بين كل الاطراف السياسية بما فيها المعارضة السورية.
وأبدى المشاركون في الندوة رأيهم حول أهمية وضرورة توافق السوريين على قواعد دستورية يحافظ على حقوق كافة المكونات المجتمع السوري مع ضمان حول تضمين حقوق الشعب الكوردستاني.
وجدير بالذكر شارك د.شاخوان خالد عضو العامل في المكتب السياسي للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستانيYNDK في الجلسة الحوارية حول د‌ستور سوريا، وأبدى رأي المكتب السياسى حول ضرورية الدستور من اجل ضمان الحقوق والمحافظة على الادارة الكوردية في غرب كوردستان، وتجسيد روح الاخوة والعمل المشترك بين الاطراف الكوردية في غرب كوردستان من أجل نيل الحقوق مع ضمان وجود مواد متعلقة بحقوق الشعب الكوردستاني و في الدستور .