میدیا- ههولێر
نوسەری دیاری کورد د.عەزیز گەردی لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی هەولێر، ئەمرۆ 6ی حوزەیران کۆچی دوایی کرد.
عەزیز گەردی، زیاد لە 40کتێب و بەرهەمی ئەدەبی گرنگی جیهانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی،جگه له كاری وهرگێڕان خاوهنی چهندین كتێب تایبهت به خۆیهتی وهكو (رەوانبێژی لە ئەدەبی کوردیدا، ئەدەب و رەخنە، ئەدەبی بێگانان، پیاوێك، سەروا، کێشی شیعری کلاسیکی کوردی).
د.عەزیز گەردی نیو سەدە زیاترە خزمەت بە نوسین و ئەدەبی کوردی دەکات و شاکارە جیھانیەکانی بۆ وەرگێڕاوین بۆ سەر زمانی کوردی، ماوەیەکە ناساغە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەرەتای ئەم مانگە گەیەندرایە نەخۆشخانە.
بهشێك له سهربردهی عهزیز گهردی له بهرگی سێیهمی ئیسكلۆپێدیای نووسهرانی ههولێر*
عهزیز عهبدوللا ئهحمهد
لەدایكبووی: 1946 - بەحركە - هەولێر.
ئاستی خوێندن: قۆناغەكانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە بەحركە - هەولێر، تەواوكردووە.
بكالۆریۆس لهبهشی فهرهنسی زانكۆی موسڵ
ماستەر لە ئەدەبی كوردی.
دكتۆرا لە ئەدەبی كوردی.
دكتۆرای دووەم لە كۆلیژی زمانی زانكۆی كۆیە: (2009).
ناونیشانی تێزەكەی: (Romeo and Juliet and Mam and Zin)، (رۆمیۆ و جوولیەت و مەم و زین: لێكۆڵینەوەیەكی بەراوردكارییە).
كارنامەی ڕۆشنبیری و ئەكادیمی:
* لە ساڵی: (1970)وە ئەندامی یەكێتیی نووسەرانی كوردە.
* لە ساڵی: (1976) ئەندامی ڕۆژنامەنووسانی عێراق بووە.
* لە ساڵی: (1984) ئەندامی كۆمەڵەی وەرگێڕان بووە.
* لە كۆلیژی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین مامۆستا بووە.
* سەرپەرشتی و ئەندامی هەڵسەنگاندنی چەندان نامەی ماستەر و تێزی دكتۆرا كردووە.
* پلەی زانستی پرۆفیسۆرە.
* ئێستا خانەنشینە و سەرقاڵی وەرگێڕانی كتێب و بەرهەمی تازەیە.
بەرهەم و چاپكراوەكانی:
- ڕەوانبێژی لە ئەدەبی كوردیدا، بەرگی یەكەم، بە یارمەتی نەقابەی مامۆستایان چاپكراوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی دارالجاحڤ، بەغداد، 1972، 104 لاپەڕە، قەبارە: (16×22)سم.
- ئەدەب و ڕەخنە، بە یارمەتیدانی بەڕێوەبەرێتی گشتی خوێندنی كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغداد، 1974، 125 لاپەڕە.
- ڕەوانبێژی لە ئەدەبی كوردیدا، بەرگی دووەم، جوانكاری، وەزارەتی راگەیاندن - بەڕێوەبەرێتی گشتی رۆشنبیری كوردی - یاریدەی داوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی شارەوانی، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (203)، 1975، 104 لاپەڕە، نرخ: (400) فلس، قەبارە: (17×23)سم.
- بەلەگایف، سێ نیگار، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، بە یارمەتی كۆڕی زانیاری كورد، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕاپەڕین، سلێمانی، 1976، 63 لاپەڕە.
- بەشێك لە دیوانی میهری، ئامادەكردن، بە یارمەتی كۆڕی زانیاری كورد، چاپـی یــەكــەم، چاپخانەی ڕاپەڕین، سلێمانی، 1977، 94 لاپەڕە.
- ئارنۆلد بێنێت، چەشەی ئەدەبی، وەرگێڕان لە عەرەبییەوە، چاپی یەكەم، لە بڵاوكراوەكانی ئەمانەتی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوانی ناوچەی ئۆتۆنۆمی: بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الجامعە)، بەغداد، 1978، 108 لاپەڕە.
- ئەدەبی بەراوردكاری، لە بڵاوكراوەكانی كۆڕی زانیاری، چاپی یەكەم، بەغداد، 1978، 159 لاپەڕە.
- ڕەوانبێژی لە ئەدەبی كوردیدا، بەرگی سێیەم، چاپی یەكەم، چاپخانەی كاكەی فەلاح، سلێمانی 1979، 89 لاپەڕە، قەبارە: (16×22)سم.
- ئەندرسن، بەرازەوان، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، بە یارمەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغداد، 1979، 72 لاپەڕە.
- برایانی گریم، چیرۆكی بەر ئاگردان، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای رۆشنبیری و بڵاوكردنەوەی كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغداد، 1979، 334 لاپەڕە.
- هانز ئەندرسن، قورینگ، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی پەیام، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغداد، 1979، 58 لاپەڕە.
- جوتیاڕێكی زیرەك، وەرگێڕان، بە یارمەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی (دار الحریە)، بەغداد، 1979، 16 لاپەڕە.
- رەسووڵ حەمزاتۆف، داغستانی من، بەرگی یەكەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی یەكێتیی نووسەرانی كورد، چاپی یەكەم، چاپخانەی (العلاو)، بەغداد، 1979، 366 لاپەڕە.
- ژیانی ئافرەتی كورد، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی كۆڕی زانیاری، چاپی یەكەم، بەغدا، 1980، 436 لاپەڕە.
- چیرۆكەكانی ئیزۆپ-یان لەناو گیانداران دا، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ئەمیندارێتی ڕۆشنبیری و لاوان، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغداد، 1982، 240 لاپەڕە، نرخ: (750) فلس، قەبارە: (14,5×21,5)سم.
- ئەدەبی بێگانان، بەشی یەكەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، هاوبەش، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی حەیدەری- هەولێر، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغداد، 1982، 104 لاپەڕە.
- ئەدەبی بێگانان، بەشی دووەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، هاوبەش، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی حەیدەری- هەولێر، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغداد، 1982، 88 لاپەڕە.
- ئەدەبی بێگانان، بەشی سێیەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، هاوبەش، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی حەیدەری- هەولێر، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغداد، 1982، 72 لاپەڕە.
- ئەدەبی بێگانان، بەشی چوارەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، هاوبەش، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی حەیدەری- هەولێر، چاپی یەكەم، چاپخانەی حسام، بەغداد، 1983، 94 لاپەڕە.
- ئەدەبی بێگانان، بەشی پێنجەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، هاوبەش، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی حەیدەری- هەولێر، چاپی یەكەم، چاپخانەی ئیرشاد، بەغداد، 1983.
- لووسی گارنێت، ئافرەتی كورد لە توركیا، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ئیرشاد، بەغداد، 1983، 84 لاپەڕە.
- سێ تراژیدیای لۆركا، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، بە یارمەتیدانی ئەمیندارێتی گشتی رۆشنبیری و لاوان چاپكراوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی سەلما، بەغدا، 1984، 197 لاپەڕە.
- هێنی هەرۆڵد هەنسن، كچانی كورد- گەشتێك لە ناو ئافرەتانی موسڵمان لە كوردستان، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، چاپی یەكەم، بەغدا، 1984، 436 لاپەڕە، قەبارە: (17×24)سم.
- رەسووڵ حەمزاتۆف، داغستانی من، بەرگی دووەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، چاپی یەكەم، بەغداد، 1985.
- برایانی گریم، چیرۆكی بەر ئاگردان، بەرگی دووەم، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن - دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنەوەی كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی دار الجماهیر للصحافە، بەغدا، 1986، 205 لاپەڕە، قەبارە: (16×23,5)سم.
- پەخشانی كوردی، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی فێركردنی باڵا و لێكۆڵینەوەی زانستی - زانكۆی سەڵاحەدین- كۆلێژی ئەدەبیات- بەشی كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی زانكۆی سەڵاحەدین، هەولێر، 1987، 116 لاپەڕە، قەبارە: (16×21)سم.
- سەمەدی بهرەنگی و بهروز دهقانی، شازادەی حەڵوافرۆش، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، بە یارمەتیدانی ئەمیندارێتی گشتی رۆشنبیری و لاوان چاپكراوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی زەمان، بەغدا، 1988، 288 لاپەڕە، قەبارە: (16,5×23,5)سم.
- سەروا، لێكۆڵینەوەیەكی شیكاری بەراوردە لە شیعری كوردیدا، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس، چاپی یەكەم، چاپخانەی زانكۆی سەڵاحەدین، هەولێر، 1998.
- یەك چیای گەوهەر، كۆمەڵە چیرۆكێكی ئەفسانەی گەلان، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای رۆشنبیری و بلاوكردنەوەی كوردی، زنجیرەی: (321)، چاپی یەكەم، چاپخانەی (دار الحریە للگباعە)، بەغداد، 1999، 170 لاپەڕە.
- خشتەكانی شمشارە، چاپی یەكەم، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، چاپی یەكەم، هەولێر، 1999.
- كێشی شیعری كلاسیكیی كوردی، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، چاپی یەكەم، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر، 1999، 350 لاپەڕە، نرخ: (20) دینارە، قەبارە: (16×23)سم.
- ئا: تاكێشی ناكانۆ و ناوۆشی كورییاما، ئێمە ئەم شیعرانەمان نووسیوە، كۆمەڵە شیعڕێكی منداڵە هزر بێ هێزەكانی ژاپۆنە، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ئەدەبی و ڕووناكبیری گەلاوێژ، چاپی یەكەم، چاپخانە و ئۆفسێتی داناز، چاپی یەكەم، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (19)، 1999، 117 لاپەڕە، قەبارە: (14×19,5)سم.
- چیرۆكەكانی كریلۆڤ، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی بزاڤی ڕۆشنبیرانی نوێخواز، چاپی یەكەم، هەولێر، 2000.
- گوند و شارۆچكە كوردییەكان، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی بزاڤی ڕۆشنبیرانی نوێخواز، چاپی یەكەم، هەولێر، 2000.
- ئا. م. ب. ، ئەفسانەی كوردی، وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2000.
- جێمس ئۆلدرج، گاڵتە بە چەك، رۆمان، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس، چاپی یەكەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (159)، 2000، 365 لاپەڕە.
- لۆركا، زەماوەندی خوێن، شانۆگەری، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرێتیی گشتی چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2002.
- ڕابەری كێشی شیعری كلاسیكی كوردی، لێكۆڵینەوەی ئەدەبی، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرێتی گشتی چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی دێكان، سلێمانی، 2003، 790 لاپەڕە.
- ئەلیزابیپ لایارد، خاكەكە ماچ بكە، ڕۆمان، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2004.
- عەلی ئەشرەف دەروێشیان، ئەفسانەی رازی كوردی، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2003.
- ئەرەستۆ، هونەری شیعر، وەرگێڕانی لە ئینگلیزی و پێشەكی و پەراوێز، لە بڵاوكراوەكانی خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما، چاپی یەكەم، چاپخانەی گەنج، سلێمانی، 2004، 212 لاپەڕە، قەبارە: (14,5×20)سم.
- ئەفسانەی لوڕی: ئەفسانەی لوڕی و بەختیاری و شوشتەری، كۆكردنەوەی داریوشی ڕەحمانیان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2004، 331 لاپەڕە.
- تۆفیق وەهبی، كورد و زمانی كوردی، وەرگێڕان، كتێبی گیرفان، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2005.
- میشێل لیزینبێرگ، كاریگەری گۆرانی لەسەر كوردیی ناوەڕاست، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، كتێبی گیرفان، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2004، 108 لاپەڕە، قەبارە: (11×17)سم.
- سەدرەدین عەینی، چەند لاپەڕەیەك لە سەربوردەی خۆم، ژیاننامە، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە - بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2004، 157 لاپەڕە، نرخ: (1,500) دینار، قەبارە: (14,5×20,5)سم.
- ئی. ئار لیچ، رەوشی ئابووری و كۆمەڵایەتی كوردی ڕەواندز، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە -بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، سلێمانی، 2005.
- چارلز دونینگ، ئەفسانەی ئەرمەنی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە - بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی 2006.
- محەمەدی قازی، زارا (عەشقی شوان)، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی بیر و هوشیاری (ی.ن.ك)، چاپی یەكەم، چاپخانە: دەزگای چاپ و پەخشی حەمدی، سلێمانی، 2007.
- درەختی چل داستان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، چاپخانەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی، 2007، 330 لاپەڕە، نرخ: (5,000) دینار، قەبارە: (16×22,5)سم.
- عەلی ئەشرەف دەروێشیان، قەڵەم قامیش، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی بنكەی رۆشنبیری شەهید، ژمارە: (24)، چاپی یەكەم، چاپخانەی بینایی، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (956)، 2007، 106 لاپەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (15×20,5)سم.
- دیوانی عـاصی، ئـامادەكردن و پێشەكی و فـەرهەنگۆكی بۆ نووسیوە، لە بڵاوكراوەكانی نووسینگەی تەفسیر بۆ بڵاوكردنەوە و ڕاگەیاندن، هەولێر، 2008، 487 لاپەڕە، قەبارە: (16×23,5)سم.
- دنكە هەنار، كۆمەڵە ئەفسانەیەكی ئازەربێجانییە، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە - بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپخانەی تیشك، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2008، 487 لاپەڕە، قەبارە: (16×23,5)سم.
- ئەحمەد ئازەر ئەفشار، داستانی حوسێنی كورد و چەند هەقایەتێكی تر، ئەفسانە، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (2200)، 2008، 384 لاپەڕە، نرخ: (4,500) دینار.
- ئەفسانەی هەنگاری، چیرۆك، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرێتی ڕۆژنامەنووسی و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2008.
- ئۆردیخانی جەلیل و جەلیلەی جەلیل، ئەفسانەی كوردان، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی رۆشنبیری-خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2010.
- ئەفسانەی چینی، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، 2011، 127 لاپەڕە، نرخ: (2,500) دینار، قەبارە: (15,5×21,5)سم.
- ویلیام ترۆبریج لارند، ئەفسانەی پێست سوورەكانی ئەمریكا، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (1056)، 2011، 157 لاپەڕە، نرخ: (2,500) دینار، قەبارە: (15,5×21,5)سم.
- شێخی سەعدی، گوڵستان، وەرگێڕانی: مەلا مستەفا عاصی، ئامادەكردن و پێشەكی و فەرهەنگۆك: عەزیز گەردی، لە بڵاوكراوەكانی نووسینگەی تەفسیر بۆ بڵاوكردنەوە و ڕاگەیاندن، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (576)، 2011، چاپی دووەم، 2019، 618 لاپەڕە، نرخ: (12) هەزار دینار، قەبارە: (17×24)سم.
- عەلی ئەشرەف دەروێشیان، وەرزی نان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، 2011، 104 لاپەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (15,5×21,5)سم.
- عەلی ئەشرەف دەروێشیان، ئاشوورا، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، 2011، 114 لاپەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (15,5×21,5)سم.
- سەمەدی بهرەنگی، تەلخوون، هەقایەت و ئەفسانە، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، 2011، 109 لاپەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (15,5×21,5)سم.
- ئۆریانا ڤالاچی، ژیان و جەنگ و هیچی تر، رۆمان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوكردنەوە - بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2008.
- ئۆریانا ڤالاچی، پیاوێك، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوكردنەوە - بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2011.
- ئۆریانا ڤالاچی، ئافرەت - رەگەزی بێكەلك، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوكردنەوە - بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2012.
- ئۆریانا ڤالاچی، پەنەلۆپە لە جەنگدا، رۆمان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوكردنەوە - بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، زنجیرە: (385)، چاپی یەكەم، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (1868)، 2012، 410 لاپەڕە، نرخ: (3,500) دینار.
- مەنسوور یاقووتی، تووشای باڵندەی سەیرو سەمەرەی زاگرۆس، چاپی یەكەم، هەولێر، 2011.
- مەنسوور یاقووتی، كرمانج، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2011.
- مەنسوور یاقووتی، ئەفسانەی لادێنشینانی كورد، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، هەولێر، 2011، 148 لاپەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (15,5×21,5)سم.
- مەنسوور یاقووتی، چرایەك لەسەر مادیان كۆ، ڕۆمان، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی بەڕێوەبەریتیی چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2012.
- نەب نەنستاس ماری كەرمەلی، هەقایەتی بەغدایی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2012، نرخ: (6,000) دینار.
- هەقایەتی كوردی، هەڵبژاردن و وەرگێڕانی بۆ فەڕەنسی: جۆیس بلۆ، وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە، لــەسـەر ئـەركی وەرگێڕ، چاپـی یـەكـەم، هـەولێر، ژمارەی سپاردن: (382)، 2012، 148 لاپـەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (16,5×24)سم.
- هەقایەتی كوردەواری: 1 (سێ دەرمان)، كۆكردنەوە و ئامادەكردن، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2012، 302 لاپەڕە، نرخ: (6,500) دینار، قەبارە: (17×24)سم.
- ئیشك سوكان، ئەفسانەی ئەستەنبۆڵی، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2012، 248 لاپەڕە، نرخ: (5,000) دینار، قەبارە: (17×24)سم.
- بەربارا ك وۆكەر، ئەفسانەی توركیایی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2012، نرخ: (4,500) دینار، قەبارە: (17×24)سم.
- فیلیسیان شالی، ئەفسانەی ژاپۆنی، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەبڵاوكراوەكانی خانەی چـاپ و بڵاوكردنــەوەی ئاوێر، ژمارە: (81)، چاپـی یـەكـەم، چاپخانــەی ڕۆژهـــەڵات، هـــەولێر، 2012، 262 لاپـــەڕە، نــرخ: (4,500) دینار.
- بەربارە لیۆنی پیكارد، ئەفسانەی ئەلمانی، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەبڵاوكراوەكانی خانەی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، ژمارە: (93)، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (397)، 2012، 208 لاپەڕە، نرخ: (5,000) دینار.
- ل پ سەتن ئیلوێل: كۆكردنەوە، هەقایەتەكانی مەشدی گەلین خانم، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە - بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، چاپخانەی روون، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (1873)، 2013، 888 لاپەڕە.
- پێرل س بەك، نامەیەك لە پەكینەوە، ڕۆمان، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2013.
- ئەلكساندەر ئاڤاناسیێڤ، بووكۆكەی قسەكەر، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، 2013، 102 لاپەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (16,5×24)سم.
- یەڤگینی یەڤتوشینكۆ، بەركوتێكی ژیانم (ژیان و چەپكە شیعرێكی هەڵبژاردە)، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان - بەڕێوەبەرێتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە - بەڕێوەبەرێتی چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی، چاپی یەكەم، چاپخانەی لەریا، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (1309)، 2013، 270 لاپەڕە، نرخ: (3,000) دینار، قەبارە: (A5).
- كێشناسیی كوردی، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای نارین بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، بێروت، ژمارەی سپاردن: (1763 - 2013)، 2014، 344 لاپەڕە.
- ئەلفۆنس دۆدێ، قوتیل، ڕۆمان، وەرگێڕانی لە فەڕەنسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، ژمارە: (147)، چاپی یەكەم، چاپخانــەی ڕۆژهـــەڵات، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (2544-2013)، 2014، 382 لاپەڕە، نرخ: (7,500) دینار، قەبارە: (17×24)سم.
- عەزیز نەسین، قۆڵبڕ، ڕۆمان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2014.
- ئیزاك بێشڤیس سینگەر، گێلەكانی چێلم و مێژوویان، رۆمان، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی غەزەلنووس، چاپی یەكەم، سلێمانی، 57 لاپەڕە.
- مەنسوور یاقووتی، لاوەچ، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی خانەی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2014، نرخ: (3,000) دینار.
- مەنسوور یاقووتی، بیرەوەرییەكانی مامۆستایەك، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی نارین بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2014، 104 لاپەڕە.
- تۆلستۆی، حاجی موراد، ڕۆمان، وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2014، نرخ: (5,000) دینار.
- ئۆریانا ڤالاچی، نامەیەك بۆ ئەو كۆرپە نێرینەیەی كە هەرگیز لەدایك نەبوو، رۆمان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەبڵاوكراوەكانی خانەی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2014، نرخ: (4,000) دینار.
- ئۆریانا ڤالاچی، حەفت گفتوگۆ، لەبڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2015، نرخ: (6,000) دینار.
- پوشكین، كچەكەی فەرماندە، رۆمان، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لەبڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چـاپ و بڵاوكردنـەوە، چاپـی یـەكـەم، چاپخانـەی ڕۆژهـەڵات، هـەولێر، 2015، 203 لاپـەڕە، نرخ: (5,000) دینار.
- ئارتەر مانوێب كریستن سەن، ئەفسانەی ئێرانی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2015، نرخ: (8,000) دینار.
- جۆرج فرۆنڤال، هەقایەت و ئەفسانەی كەنەدایی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، ژمارە: (176)، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (221)، 2014، 224 لاپەڕە، نرخ: (4,000) دینار.
- جۆرج فرۆنڤال، هەقایەت و ئەفسانەی فیرعەونی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (243)، 2015، 136 لاپەڕە، نرخ: (3,000) دینار.
- ئەفسانەی هیندی، ئامادەكردن و وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهـــــەڵات، هەولێر، 2015، نرخ: (6,000) دینار.
- ئەفسانەی مازەندەرانی و توركمەن سەحرایی، وەرگێڕان، لەبڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2015، نرخ: (8,000) دینار.
- د. بەدیع محەمەد جومعە، شا عەباسی گەورە: (1588 - 1629) ترس لە مردن: حەقیقەت یان خەیاڵ، وەرگێڕان، لەبڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2015، نرخ: (8,000) دینار.
- كۆمەڵێََََََ نووسەر، جۆلای ئازا، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2015، 94 لاپەڕە، نرخ: (3,000) دینار.
- هەندێ بەستەی كوردی، فۆلكلۆر، كۆكردنەوە و ئامادەكردن، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، ژمارەی بڵاوكراوە: (270)، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (672)، 2015، 170 لاپەڕە، نرخ: (4,000) دینار.
- دانتی ئەلیگیێری، كۆمیدیا، بەرگی یەكەم - دۆزەخ، وەرگێڕانی لە ئینگلیزی و پەراوێز و بەراوردی لەگەڵ چەند زمانێكی تردا، داستان، لە بڵاوكراوەكانی زنجیرە كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سـەردەم، چاپـی یـەكـەم، چاپخانـە: تـاران، سلێمانـی، 2015، 510 لاپـەڕە، نرخ: (30,000) بـۆ هـەر سێ بەرگ.
- دانتی ئەلیگیێری، كۆمیدیا، بەرگی دووەم - بەرزەك، وەرگێڕانی لە ئینگلیزی و پەراوێز و بەراوردی لەگەڵ چەند زمانێكی تردا، داستان، لە بڵاوكراوەكانی زنجیرە كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سـەردەم، چاپـی یـەكـەم، چاپخانـە: تـاران، سلێمانـی، 2015، 475 لاپـەڕە، نرخ: (30,000) بـۆ هـەر سێ بەرگ.
- دانتی ئەلیگیێری، كۆمیدیا، بەرگی سێهەم - بەهەشت، وەرگێڕانی لە ئینگلیزی و پەراوێز و بەراوردی لەگەڵ چەند زمانێكی تردا، داستان، لە بڵاوكراوەكانی زنجیرە كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سـەردەم، چاپـی یـەكـەم، چاپخانـە: تـاران، سلێمانـی، 2015، 497 لاپـەڕە، نرخ: (30,000) بـۆ هـەر سێ بەرگ.
- چرای دڵان، چەند بەسەرهاتێكی پێغەمبەر و پیاوچاكانە لەگەڵ چەند رووداو و باسێكی ئایینی تر، ئامادەكردن و پێشەكی و فەرهەنگۆكی: عەزیز گەردی، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی نارین، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (765-2015)، 2016، 208 لاپەڕە.
- فەرهەنگی كێشناسی، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی نارین، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (552-2015)، 2016، 224 لاپەڕە.
- مەنسوور یاقووتی، پیاوانی بەیانی، كورتە چیڕۆك، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی فێربوون بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (619)، 2016، 135 لاپەڕە، نرخ: (4,000) دینار.
- مەنسوور یاقووتی، ماینی چل جوانوو، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی فێربوون بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (620)، 2016، 368 لاپەڕە، قەبارە: (15×21,5)سم، نرخ: (7,000) دینار.
- مەنسوور یاقووتی، لەگەڵ منداڵانی گوندەكەمدا، كۆمەڵە چیرۆك، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی فێربوون بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (621)، 2016، 119 لاپەڕە، نرخ: (3,000) دینار.
- فەرهەنگی مەم و زینی خانی، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی نارین، چاپی یەكەم، هەولێر.
- هەندێ چیڕۆكی ئیزۆپ، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لەسەر ئەركی رێدار سابیر، چاپی یەكەم، چاپخانەی شەهاب، هەولێر، 2017، 110 لاپەڕە.
- هێنری ئەلیك، مەسەلەكە، وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی كامبریج، ژمارە: (50)، چاپی یەكەم، چاپخانەی شەهاب، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (149)، 2017، 101 لاپەڕە، نرخ: (3,000) دینار.
- تۆلستۆی، خەڵك بە چی دەژی، چیرۆك، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی كامبریج، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (150)، 2017، 205 لاپەڕە، نرخ: (5,000) دینار.
- Aziz Gardi, Romeo and Juliet and Mam and Zin, Acomparative Study، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی كامبریج، چاپی یەكەم، هەولێر، 2017، 152 لاپەڕە، نرخ: (5,000) دینار.
- عەلی ئەشرەف دەروێشیان، سلوولی 18، رۆمان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، چاپی یەكەم.
- عەلی ئەشرەف دەروێشیان، ساڵانی هەورین: رۆژانی خەو و هوشیاری، بەرگی یەكەم، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی غەزەلنووس بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، سلێمانی، چاپی یەكەم.
- عەلی ئەشرەف دەروێشیان، ساڵانی هەورین: رۆژانی خەو و هوشیاری، بەرگی دووەم، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی غەزەلنووس بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، سلێمانی.
- كێشناسی كوردی، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی ئارام-رانیە، چاپی یــەكـەم، هەولێر.
- تۆلستۆی، خوا و شەیتان، وەرگێڕان، چاپی یەكەم.
- تۆلستۆی، بەرنامەی خوێندن: چوار كتێبی بەرنامەی خوێندنی تایبەتی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، ژمارە: (471)، چاپی یەكەم، هەولێر، 2018، نرخ: (7,000) دینار.
- فلادیمیر هەڵپاچ، قەننە (سێ شەو): هەقایەت و ئەفسانەی هیندییە ئەمریكییەكان، ئامادەكردنی: ڤلادیمیر هەلپاچ، وەرگێڕان، چاپی یەكەم.
- ئۆریانا ڤالاچی، ژیان و جەنگ و هیچی تر، چاپی یەكەم.
- ولیەم شەكسپیر، رۆمیۆ و جولێت، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، چاپی یەكەم.
- كێشی شیعری شێخ رەزای تاڵەبانی، رەخنە و لێكۆڵینەوە، چاپی یەكەم.
- زەكەریا تامر، پڵنگ لە رۆژی دەیەمدا، كۆمەڵە چیڕۆك، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، چاپی یەكەم.
- سلێمان سایغ، یەزداندوخت: خانمی خانەدانی هەولێری، رۆمانی مێژوویی، لە بڵاوكراوەكانی نووسینگەی تەفسیر بۆ بڵاوكردنەوە و راگەیاندن، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (118)، 2018، 650 لاپەڕە، قەبارە: (17×24)سم.
- كۆنستانتین ڤێرجیل گیۆرگیو، ئەو پیاوەی بە تەنیا سەفەری كرد، رۆمان، وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (223)، 2019، 442 لاپەڕە، نرخ: (8,500) دینار.
- زەكەریا تامر، بەرسیلە، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی رۆشنبیریی ئەدیبان، چاپی یەكەم، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (1990)، 2019، 177 لاپەڕە.
- جۆناتان سویفت، گەشتەكانی گالیڤەر، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، ژمارەی بڵاوكراوە: (501)، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (224)، 2019، 590 لاپەڕە، نرخ: (9,000) دینار.
- عەزیز نەسین، ئای لە ئێمەی كەر، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، چاپی یەكەم،چاپخانەی هێڤی، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (621)، 2021، 156 لاپەڕە، نرخ: (3,500) دینار.
- چەندان وتار و بابەت و كاری وەرگێڕانی دانسقەی لە چەندان زمان كردۆتە كوردی و لە رۆژنامە و گۆڤارەكاندا بڵاوی كردوونەتەوە....
* بهڕێزهوه له ئهكاونتی مامۆستا عبدالرحمان معروف وهرگیراوه.
لدى النظر في التأريخ الطويل لنضالات الأحزاب والتنظيمات السياسية القومية للكورد، نستشف وبدون عناء انه كان هنالك محاولات لضرب هذه الأحزاب والمنظمات الواحدة بالأخرى من جهة وتصفيتها بشكل عام من جهة اخرى، فلم يكن من الغرابة في شيء وأن توضع عراقيل ومعوقات شتى في دروب نضالها القومي بهدف ايقافها نهائياً عن العمل والقضاء عليها والى الأبد.
ولا غرابة ان نرى اتحادنا الاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK يتعرض كسائر الأحزاب والتنظيمات الكوردية العاملة الاخرى الى المضايقات المختلفة بمنعه تارة في منطقة، وحرمانه في منطقة اخرى وصولاً الى محاولة تصفيته وانهاء دوره النضالي.
ان استشهاد رفيقنا الراحل (سربست محمود) عضو المكتب السياسي لـ(YNDK) ورئيس تحرير جريدة (ميديا) يمثل قمة العداء والاحقاد المتراكمة التي اوغرت بها صدور جهات ضالة والمتعاصبة المجردة من البصر والبصيرة، فالشهيد (سربست محمود ) كان والحق يقال يمثل لولب النضال القومي لحزبنا، وينظر بمنظار يختلف الى الحركة القومية الكوردية ويعمل على احياء الشخصية الكوردية وربط مآثرها الشدة والتواصل في بناء الكيان الكوردي محشداً لكل ذلك جميع الطاقات التراثية والقومية للكورد.
لقد كان الأخ الشهيد من مطوري الأفكار القومية، بحيث تلائم المرحلة النضالية للشباب الكورد وعلى أسس جديدة تتوخى الانسانية بشكل اساسي، متفقة تمام الأتفاق مع المنظور القومي والطموحات القومية للأمة الكوردية. لقد عمل رفيقنا الشهيد على تطهير الحركة الكوردية القومية من سلبياتها او شحنها ما أمكنه ذلك بالشحنات الايجابية الانسانية لخلق حركة قومية لدى الكورد تستند على الانفقة والايتار جاعلاً نصب عينيه مصير كوردستان بشكل عام، ولم يكن التحزب لديه سوى الوصول الى مأربه القومية، وطموحات أمته الكوردية، لقد عمل الشهيد من خلال الاجتماعات وعقد الندوات واستغلال الصحف والمجلات لنشر افكاره القومية النبيلة الى ان بات معروفاً على الساحة الكوردستانية السياسية، واستجاب له الشعور القومي المسالم العام. وطبيعي والحالة هذه ان يتألب اعداء الكورد على تصفيته، وغشيت عيونهم نار الحقد، فاجتنبوا وتأمروا واجمعوا على اغتياله في 31/5/2000 معتقدين بأنهم يستطيعون اطفاء ثورة، متغافلين عن انتشار آرائه وشموليتها لدى اوساط جماهيرية واسعة.
ان محاولات ايقاف (YNDK) عند حدود معينة أسوة بأسيادهم في الدول المجاورة قد باءت بالفشل، فقدج انتشر اداء شهيدنا البطل في اوساط واسعة لدى مناضلي اتحادنا المقدام وصارت مباديء حية يحتذى بها، وايديولوجية قومية مباركة يناضل اعضاء ومؤازروا اتحادنا YNDK وميثاق من أجل تحقيقها.
ان اغتيال رفيقنا المناضل (سربست محمود) قد عاد بالخجل والدونية على الفاعلين، ومكن اكثر فأكثر من اضاءة المشعل التقدمي الذي رفعه الشهيد بين اوساط الجمهور الكوردي الذي يخلده في ذاكرته وضميره ويتفيأ بظله كما يتفيأ بظل اشجار البلوط الراسخة والى الأبد في تربة كوردستان.
اننا اذ نتذكر رفيقنا المناضل مع قوافل من شهدائنا الآخرين انما نتذكرهم لتقليدهم وتعظيم نتاجاتهم الفكرية التي بذلوا في سبيلها حياتهم. نتذكرهم ونمشي على دربهم الى ان تحقق امنياتهم وفي وقت لازالت الأوضاع السياسية لكوردستان الجنوبية مفاتحة من غموض وان محاولات الاعداء الاقليمين في طمس محاولات الكورد وراء كوردستان لتنتهي بالخبيثة، والمطلوب من القيادة الكوردستانية في الجنوب وممثلي الشعب الكوردي في بغداد ان يشدوا من خناق الأعداء كلما استطاعوا الى ذلك سبيلاً، لقد ولى عهد المرونة وافتعال اللين وارضاء المقابل، فلا نقنع من الآن فصاعداً بالمصير المجهول، عليهم ان يعلموا الآن والحكم الكوردي لاينحصر في المحافظات الثلاثة الحالية وانما يشمل جميع الأراضي المغتصبة في كرميان من مندلي والى شنكال وبضمنه كركوك، فنحن قومية اساسية في العراق المصطنع، للعرب مالهم ولنا مالنا، علينا الا نرضى ابداً بسياسة اللين، لنا كل الحق في المناصب السيادية، وحق يتلألأ مثل الشمس في تقرير المصير، لقد ناضل الكورد على اعادة تشكيل الحكومة العراقية في الوقت الذي كان العرب يرتضون بادنى الحقوق، واقل المطالب، لقد تحمل الكورد من المآسي والويلات ماعجزت جباله الشم من تحمله، فالكورد شعب اصيل لايقهر ولاغرو في ذلك فهو ابن الهضاب والجبل، ويعمل المستحيل، وقد صار الآن يدب على الدرب الصحيح درب الشهداء والميامين، يحافظ على كرامته، ويقدس جهوده ونضالاته، ويتواصل لنيل هدف طال انتظاره.
ان الدول الاقليمية وبالأخص تركيا المنهارة لاتقوى على ماللكورد من قوة، ففي الوقت الذي نحيي في الحكومة الكوردستانية، جهودها الجبارة من الناحية الدبلوماسية والعلاقات الدولية، نهب بها ان تقف وقفة جبال كوردستان بوجه الالاعيب المركزية الجبانة، وان نحرص كل الحرص على تقرير مصير الأمة الكوردية. لنا برلماننا وحكومتنا واجهزتنا القضائية، فنحن دولة من الناحية العملية. على المركز في بغداد ان تسبح بحمد كوردستان بكرة وعشية، على السلطة الكوردستانية ان تقول (لا) لكل مايسيء اليها، عليها ان ترفع شعار (لا) لكافة المحاولات الخداعية المدمرة لكوردستان وان تحتمي بشعار (لا) اينما كان في ذلك من متطلبات المصلحة الكوردية. وها هي ارواح شهدائنا ومآثرهم الخالدة تحذرنا من الوقوع كرة اخرة في حبائل العدو.
واخيراً نطالب جميع المؤسسات والمنظمات الانسانية الديمقراطية ان تعمل عمل رجل واحد على الكشف عن المؤامرة وتحديد الجهات المجرمة المشاركة في اغتيال عزيزنا الشهيد (سربست محمود) وتحديد الفاعلين ليتسنى لنا تقديمهم الى العدالة، ونصراً للقانون وتخليداً لفقيدنا الراحل.
شاخهوان خالید
ئاشكرایە دیاردەی تیرۆریستی مانای كوشتن و بڕین و ترسناندن و تۆقاندنی كۆمەڵگە دەبەخشێ، هەروەها رەفتارێكی دزێو و ناشیرینی نەیارانی وشەی راستەقینە و كاری ئیرهابی فیكرە و رێگە گرتنە لە بەردەم ئازادی هزر و وتار نووسین، ئەم كارهش لە ڕێگەی دەستەو كۆمەڵێكەوە بۆ بەرژەوەندی خودی ـ سیاسی وڵاتێك یان لایەنێك ئەنجامدەدرێت بۆ لەناوبردنی كەسایەتی وڵاتپارێز و سیاسەتوانانی بە ئەمەك و دڵسۆز كە رێگرن لە بەردەم كارە خیانەتكار و گڵاوەكانی ئەم دەستانە، بۆیە سڵ لە هیچ خراپەكارییەك ناكەنەوە چڕنووكی نەگریسیان دەگەیهننه بینا قاقای كەسانی شۆڕشگێڕ و مۆمی تەمەن و خەباتیان دەكوژێنەوە، هەروا زۆرن ئەو رۆڵە جوامێرانەی بەر شاڵاوی گەردەلوولی مەرگ بوونەتەوە كە دروشمی كۆڵنەدان و شەهید بوونیان كردۆتە سەرە ڕمی خەبات و شۆڕشی سیاسی و رۆشنبیری و كاركردنیان، شەهید(سەربەست)یش یەكێك بوو لە رۆڵە هێمن و لەسەر خۆیەی فوو لە چرای ژیان و خەباتیكرا و لەرۆژی 31/5/2000 بووە قوربانی دەستی داگیركەران و دوژمنانی ئەزموونی دیموكراتی باشووری كوردستان، بەم مەبەستە گەرەكە بڵێن گەشتێك بەنێو ژیان و هزر و بیری ئەم كە لە پیاوە بكەین، دەبینین شەهید قەڵەمێكی بە بڕشت و كاریگەری گۆڕەپانی سیاسی رۆشنبیرییەكە بوو، هەمیشە بە بوێری لە هەڵوێستەكان و دۆستایەتی هەق ناسرا بوو، بۆیە هەر لە تافی لاوێتی بیری نەتەوەیی لە مێشك و دەروونی چەكەرەی كرد و هەر زوو خۆی خزاندە رێكخراوێكی نەتەوەیی بۆ خزمەتكردنی نەتەوە ستەمدیدە و زوڵم لێكراوەكەی و لەگەڵ چەند هەڤالێكی دیكه هۆگری بیری سەربەخۆخوازی دەبن و لە رۆژی 21/3/ 1995 مژدەی راگەیاندنی رێكخراوێك بەناوی YNDK دەگەیهننه جەماوەری كوردستان، ئینجا دەتوانین بڵێن بیر و هزری ئەم شۆڕشگێڕە هەر لە زووەوە هەستكردن بوو بە چەوسانەوەی داگیركردن و لەتكردنی كوردستان و هەڵوشینی خێر و بێری وڵات لەلایەن بێگانە و دوژمنان، لەم خاكەوە دەكرێ بڵێن راستی خەباتی شەهید لەگەڵ هاتنە مەیدانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان گەشەی كرد.
لە پێناو برەودان بەبیری نەتەوەیی سەربەخۆخوازی، هەر لەم سۆنگەوە شەهید سەربەست بەهۆی تەڤلی بوون بە شۆڕشی نەتەوەیی بیری سەربەخۆ توانی ئاڕاستەی هەڤاڵانی دەوروبەری بكات و ئەویش تەڤلی دەورە و خولی پەروەردەیی دهربارهی بیری نەتەوەیی بكات، لە ماوەی چهندین ساڵەی تەمەنی YNDK چەندین رۆڵە و كادیری بەم بیرە پێگەیاند.
شەهید سەربەست سیاسەتوانێكی وڵاتپارێز و بە ئەمەكی نەتەوەكەی بوو، هەمیشە كاری بۆ تێكشكاندنی سنووری وەهمی نەخشەكێشراو لەلایەن داگیركەران لە ڕێگەی نووسین و و ئاڕاستەكردن دەكرد و لەو باوەڕدا بوو كە دەبێ رۆڵەكانمان وا پەروەردە و گۆش بكەین، تا دەگەنە لوتكه لە بەزاندن و رەشكردنەوەی ئەم سنوورە وەهمییە كوردستانی پێ لەتوپەتكراوە، هەمیشە بیر و هۆشی لەلای یەكگرتنەوەی كوردستان و یەككردنی بیر و هێزەكان بوو، بۆیە ئەستەم نییە گەر بڵێین هەڤاڵ سەربەست یەكێك بوو لەو قارەمانە بەها پیرۆزانە و داستانێكی فیداكاری و قوربانیدان و سیمبۆلی بیری نەتەوەیی سەربەخۆخوازی كورد بوو، چونكە شەهید ئاستی هۆشیاری سیاسی نەتەوەیی لە پلەیەكی بەرزدابوو، هەمیشە وەكو مۆم ئاسا لە پێناو ئاسۆیەكی گەش بۆ وڵاتەكەی خۆی ببوه مۆم و دەتواوە بەردەمی هەڤاڵان و گەڵەكەی بەهێزی فیكر و خوێنی جەستەی رووناك دەكردەوە، بۆیە دەكرێ بڵێین رۆژی شەهیدكردنی ئەم قارەمانە رۆژی قوربانیدان و بەرخودانی نەتەوەییە و بووە مەشخەڵی رێگەی (70) ملیۆن كورد لە پێناو دابینكردنی دوارۆژێكی پڕ سەروەری بۆ نەتەوەكەی و گەیشتن بە كوردستانێكی سەربەخۆ و ئازاد.
بەم پێودانگە هیچ رۆژێك هەڕەشە و گوڕەشەی دوژمنان نەبۆتە كۆسپ و تەگەرە لە بەردەم كار و خەباتی و هەمیشە نەیانتوانیوە هەستی شۆڕشگێڕی راستەقینەی ئەم بلیمەتە لاواز بكەن و هەردەم بوێر بووە لە دەربڕینی راو بۆچوونەكان لە پێناو پوچەڵكردنەوەی نەخشە و پیلانەكانی داگیركەران بۆ ئەمە تەماشای دەكەین هەموو كات بە پێشنیار و سەرنجەكانی هەڤاڵانی ئاڕاستە دەكرد تابتوانن زۆرترین خزمەت بە نەتەوەكەیان بگەیهنن، بۆیە شەهید ببووە ئەستێرەیەكی پڕشنگدار لەسەر دۆند و لوتكەی چیا سەركەشەكانی كوردستان، بەهۆی باوەڕی پتەوەی بە بیری نەتەوەیی رەسەنایەتی دیرۆكی نەتەوەكەی لە پێناو راستی و ڕێگەی خۆشكردن لە بەردەم ئازادی و دیاریكردنی و مافی چارەنووسی نەتەوەكەی، بەم پێیە دوژمنان و داگیركەران هیچ كاتێك چاویان بە شەهید سەربەست هەڵنەدەهات و ببووە فاكتەرێكی كاریگەر بۆ پووچەڵكردنەوەی مەرامەكانیان لەبەر ئەمە دوژمنانی ئەزموونی باشووری كوردستان كاریان بۆ پووكانەوەی و لەناوبردنی ئەم جۆرە قەڵەمەی وەك هەڤاڵ سەربەست دەكرد، بەشێوەیەكی زۆر هۆڤیانە و دڕندانە پۆلێك رق و كینەی هەیانبوو خستیانە سەر گیانی پاكی نەمری و شەهیدیان كرد.
بەڵام دوژمنان دەبێ چاك بزانن هەڤاڵی شەهید درێژەی بەرخودانی نەتەوەییدا بە شێوەی تەڤلیبوون بە كاروانی سەروەر و نەمرەكان، بۆیە دەبێ بڵێین شەهیدكردنی هەڤاڵ سەربەست یەكێك بوو لەو زنجیرە كارهساتە لهبن نەهاتووانەی كە بەسەر نەتەوەكەمان هاتووە، كە هەر هەموویان بوونەتە مژدەی سەركەوتنی ئیرادەی گەل و كۆتایی هاتن بە سەردەمی تاریكی و ژێر دەستەیی بێشك رۆژی كپكردن و خنكاندن و تیرۆركردنی شەهید ئەو مژدەیەمان پێدەبەخشێ كە هەڤاڵ سەربەست چەندە پەرۆشی بیری نەتەوەی و دڵسۆز و بەئەمەك بوو دەهەمبەر نەتەوەكەی، لەم گۆشە نیگایەوە كە بڵێین سۆز و پەیمانی ئێمەش لە پێناو خاك و وڵات گرێدراوە بەسۆزی هەڤاڵ سەربەستی شەهید و تیرۆركردنی بەدەستی ناحەزان و نەیارانی ئەم ئەزموونە زیاتر سوورمان دەكات لەسەر خەبات و تێكۆشان، بۆیە دەبێ بڵێین رۆژی شەهیدكردنی هەڤاڵ سەربەست مەحموود رۆژی مژدەی قۆناغێكی تازە و نوێیە لە خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەییمان بۆ YNDK و تەواوی لایەنە سیاسییەكان و جەماوەر و خەڵكی كوردستان.
دوژمنانیش دەبێ ئەمە چاك بزانن هەر كارێكی تیرۆریستی لە دژی ئیرادەی گەل دەكرێ، رۆژێك دێت بەر نەعرەتەی میللەت دهكهون و خۆناگرن و ریسوا دەبن و دەتوێنەوە، بۆیە گەرەكە حكومهتی هەرێمی كورستان و دهزگاكانی پهیوهندییدار كاری زیاتر بكهن بۆ ئاشكراكردنی بكوژانی و ئەنجامدەرانی ئەم كارە تیرۆریستە، چونكە ئەم كارە لە دژی هەموو لایەكمان كراوە و زەنگێكی مەترسیدارە بۆ سیاسەتوانان و رۆژنامەنووسان و هەقدۆستان، بۆیە دەبێ هەر ئاشكرا بكرێن و تاوانبارانیش بە سزای گەل و بگەن و خوێنی هەڤاڵ سەربەست مەحموودیش كە بەناهەق رژاوە هەرگیز بەفیڕۆ ناچێت.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاك و بێگەردی شەهید سەربەست و گشت شەهیدانی رێی سەربەخۆبوونی كوردستان، بێتەدی كوردستانێكی سەربهخۆ و ئازاد و یەكگرتوو دیموكرات.
میدیا- تایبهت
شەهید سەربەست مەحموود ناوی تەواوی (سیروان مەحموود فەتاح)ە، ساڵی 1974 لەگوندی (مۆریاس) ی سەر بە قەزای شارباژێری پارێزگای سلێمانی لەدایك بووە. لە بنەماڵەو خێزانێكی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز پەروەردە كراوە، شەهید سەربەست خوێندنی سەرەتایی لە گوندی ( مۆریاس) و هەردوو قۆناخی ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو كردووە.
هەر لە تەمەنی خوێندنی دواناوەندیدا دەست دەكات بە خوێندنەوەی گۆڤار و رۆژنامە و پەرتووكە جیاجیاكان. ساڵی 1991 دەبێـتە قوتابی بەشی كوردی كۆلێژی ئادابی زانكۆی سەلاحەدین و ساڵی 1995 بە پلەیەكی زۆر باش خوێندنی زانكۆ تەواو دەكات. لە ڕۆژانی 17-19/ 3/ 1995 وەك ئەندامێكی چاڵاك و دامەزرێنەر بەشداری كردووە لە یەكەمین كۆنگرەی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە لە شارۆچكەی عەنكاوەی پارێزگای هەولێر بەستراو دوای تەواو بوونی كۆنگرەكە لە ڕۆژی نەورۆزی 1995دا YNDKهاتە راگەیاندن. شەهید سەربەست مەحموود هەر لە یەكەمین رۆژی دامەزراندنی YNDK وە بەگیانێكی نەتەوەییانەوە دەستی بە خەبات و تێكۆشان كرد و لەڕۆژانی 5 - 7/ 1996 لەشارۆچكەی شەقڵاوەدا زۆر چالاكانە بەشداری كرد، لە دووەمین كۆنگرەی YNDKو لە هەڵبژاردنێكی دیموكراتیاندا بە ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی هەڵبژێردراو و ئینجاش بوو بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی ناوەندی رێكخستنی رێكخستنی YNDK.
لە دوای كۆنگره زۆر چالاكانە كاری رێكخستنی لە شاری سلێمانی و ناوچەی شارەزوورو هەوراماندا ئەنجام دەدا، سەرپەرشتی كاروباری رێكخستنی YNDKی دەكرد.
هەروەها لە ڕۆژانی10و11و12/ 1999 لە كۆنگرەی سێیەمی YNDK كە لەشاری هەولێر بەسترا، بە هاوكاری هەڤاڵان توانی كۆنگرەكە بكات بە كۆنگرەیكی نموونەیی بەئەندامی مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردرایەوە.
بەهۆی توانا و لێهاتوویی كرا بە سەرنووسەری رۆژنامەی میدیا، وێڕای بینینی رۆڵی سەرەكی لەدەركردنی گۆڤاری (سەرخۆبوون) كە خۆی خاوەنی ئیمتیازی بوو، شەهید سەربەست مەحموود بیرمەندێكی لێهاتووی نەتەوەیی و، وڵاتپارێز و كورد پەروەرێكی دڵگەرم و، مرۆڤێكی رەوشت بەرز و بەوەفا و سەرنج راكێش و بە بەزەیی و بوێرو هەق پەرست بوو.
مخابن دوژمنان تیرۆریستان رێگەیان نەدا شەهید سەربەست مەحموود زیاتر تێبكۆشێ و خزمەتی زیاتر بە نەتەوەكەی بكات لە رۆژی 31/ 5/ 2000 دا زۆر بەنامەردی و دڕندانە و هۆڤییانە لە شاری هەولێر شەهیدیان كرد، تەرمی پیرۆزی شەهید سەربەست رۆژی 1/ 6/ 2000 لە هەولێرەوە برایەوە شارە خۆشەویستەكەی خۆی و لە مەڕاسیمێكی تایبەتیدا لەگۆڕستانی(گردی سەیوان)ی شاری سلێمانی بەخاك سپێردرا. ئەوەی جێگەی داخە تا ئێستا دۆسیەی شەهیدكردنی سەربەست مەحموود بەكراوەیی ماوەتەوە و دەزگاكانی پەیوەندیدار تا ئێستا بكوژانی شەهید سەربەستیان نەدۆزیوەتەوە، بۆیە پێویستە بەزووترین كات بكوژانی بدۆزرێنەوە و ئاشكرا بكرێن و بەسزای خۆیان بگەن.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهید سەربەست مەحموود و گشت شەهیدانی رێگەی سەربەخۆیی و ئازادی و یەكگرتنەوەی كوردستان.
میدیا – هەولێر :
ئێوارەى رۆژى یەکشەممە، رێکەوتى 29 / 5 / 2022 ، سکرتێرى گشتیى YNDK لەگەڵ بەشێک لە رێکخستنەکانى YNDK کۆبۆوە و، سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان روانینى YNDK ى بۆ ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە خستەڕوو.
ئێوارەى رۆژى یەکشەممە، رێکەوتى 29 / 5 / 2022، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و پەروەر پاڵانى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK، لە بارەگاى مەکتەبى سیاسیى YNDK لە شارى هەولێر، لەگەڵ بەشێک لە نوێنەرانى رێکخستنەکانى YNDK کۆبۆوە و، سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان روانینى YNDK ى بۆ ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە خستەڕوو و، تیشکى خستە سەر رەوشى سیاسیى ئێستاى کوردستان و، وتى کوردستان بە رەوشێکى ناسک و هەستیاردا تێدەپەڕێت، لەسەر هەموو لایەکمانە رەچاوى ناسکى بارودۆخى کوردستان بکەین و، بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى بخەینە سەرووى بەرژەوەندییە حزبییەکان و کار بکەین بۆ پاراستن و پێشخستنى ئەزموونى کوردستان، ئەمەش ئەرکى نەتەوەیى و نیشتمانى تەواوى لایەنە سیاسییەکان و هەر تاکێکى کۆمەڵگەى کوردستانە.
هەروەها مەخموورى داواى لە رێکخستنەکانى YNDK کرد وەک هەمیشە لەسەر سیاسەت و بەرنامەى نەتەوەیىYNDK بەردەوام بن و پێشمەرگەى پاراستنى کوردستان بن.
لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا، د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى رێکخستنى YNDK سەبارەت بە کاروخەباتى داهاتووى YNDK قسەى بۆ ئامادەبووان کردو، لەپێناو خورتکردنى کاروخەباتى داهاتووى YNDK کۆمەڵێ سەرنج و پێشنیارو رێنمایى پێویستى بۆ رێکخستنەکانى YNDK خستەڕوو.
لەدوا تەوەرى کۆبوونەوەکەشدا هەڤاڵان روانین و سەرنج و پێشنیارى خۆیان خستەڕوو، دواى گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینەوەى نێوان هەڤاڵان کۆبوونەوەکە سەرکەوتووانە کۆتایى بەرنامەى کارى خۆى هێنا.
میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پیرۆزبایی له پارتی چاكسازی توركمان دهكات، مەكتەبی سیاسی YNDK به بۆنهی (17)مین ساڵیادی دامهزراندنیان پیرۆزبایی له مهكتهبی سیاسیی پارتی چاكسازی توركمان دهكات:
دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی چاكسازی توركمان
25 -5-2022