yndk

yndk

ئه‌مڕۆ هەینی 25-9-2020 له‌ سێیه‌م ساڵڕۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستاندا، سه‌رۆك بارزانی، به‌ زمانی ئینگلیزی لە تویتێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردۆتەوە، تەنیا نووسیویەتی: "خۆ ناچه‌مێنین"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌ بەهێزیی ئیراده‌ی گەلی كوردستان بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی سەربەخۆیی.
"خۆنەچەمێنن" یەكەمینجار لە ساتی شەڕەكانی پردێ و سحێلا لە ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ پێشمەرگەیەك بە هاوسەنگەرەكانی گوت، لەو كاتەی كە مووشەكێك لە نزیكیان كەوتە خوارەوە، دواتریش "خۆناچەمێنین" بوو بە درووشمی سەربەخۆخوازانی كوردستان.
ڕۆژی ٢٥ی ٩ی ٢٠١٧، ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوە چوو، تێیدا ٩٢.٧٪ی گەلی كوردستان بە (بەڵێ) دەنگیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا.

سێ ساڵ پێش ئێستا لە باشووری كوردستان، جگە لە جوڵانەوەیەك بە ناوی نەخێر كە لەگەڵ دواخستنی پرۆسەكە بون،  تەواوی هێزە سیاسییەكان بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسیان داو لە 25ـی ئەیلولی 2020، ریفراندۆم ئەنجامدرا و بەشداربوانی راپرسییەکە لە وەڵامی ئەو پرسیارەی "ئایا ده‌یانه‌وێت سه‌ربه‌خۆبن، یان له‌گه‌ڵ عێراق بمێننه‌وه‌؟" بە "بەڵێ" بۆ سەربەخۆیی دەنگیاندا.

ميديا - أربيل:
 وجه اتحادنا الاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK برقية تهنئة إلى حزب الاتحاد الديمقراطي PYD بمناسبة الذكرى الـ17 لتأسيسه.
 وأشار YNDK في برقيته إلى التحديات الجسام في هذه المرحلة التاريخية الحساسة من نضال شعبنا الكوردستاني، ونوه إلى ضرورة التغلب على الصعوبات وإيصال الشعب إلى الحرية. وهذا نصها :

  الاخوة والاخوات في الرئاسة المشتركة واللجنة القيادیة لحزب الاتحاد الديمقراطي PYD المحترمون
  تحیة نضالية ...
 بمناسبة ذكرى مرور السابعة عشر عاما على تأسيس حزب الاتحاد الديمقراطي PYD نبعث اليكم احر التهاني والتبريكات ، ونتمنى لكم المزيد من التطور والنجاح والتوفيق بمسيرتكم النضالية وكلنا ثقة سيكون لكم دورا بارزا وفعالاَ في هذه المرحلة التاريخية الحساسة من نضال شعبنا الكوردستاني عموما وخاصة في مشروع وحدة الصف الكوردي في عموم كوردستان، نحن واثقون من أننا سنكون قادرين على النضال معاً، للحفاظ على مكتسباتنا في غرب وجنوب كوردستان، والتغلب على الصعوبات وإيصال شعبنا إلى الحرية.
 مرة أخرى نحن في الاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK ، نبارك الذكرى الـ17 لتأسيس حزب الاتحاد الديمقراطي PYD ، ونتمنى النجاح لعملكم ونضالكم.
مع فائق الاحترام والتقدير

المكتب السياسي
للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
22 / 9 / 2020   أربيل - كوردستان

سپێدەهیا ئەڤرو روژا سێ شەمبی  رێکەفتی 22/9/2020  جارەکادی فروکێن سوپایێ  تورکیا چیایێ  بێ سمتی کودکەڤتیە سەر زنجیرا چیایێ گارەی ل سنورێ قەزا ئامێدیێ بۆردومانکر.

ئەو جهێ هاتیە بۆردومانکر  دکەڤیتە هنداڤی گوندێ گیزێ ل دەڤەرا بەرێ گارەی کوچەندین جارە فروکێن  شەری یێن سوپایێ  تورکیا وێ بلنداهیێ ژسەدەما هەبونا چەکدارێن پەکەکێ بوردوماندکەن. ژبەر کو ئەو دەڤەرا هاتیە بوردومانکرن ل چیای بوویە و ژ خەلکی  و ئاڤەدانیێ دوور بوویە، هەتا نوکە زەرەرێن وێ نەهاتیە زانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، په‌یامێكی له‌ باره‌ی بارودۆخی ناوچە کێشەلەسەرەکان بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: بە تووندی ئیدانەی سیاسەتی بەعەرەبکردنی ناوچە کێشەلەسەرەکان و بە تایبەت لە کەرکووک دەکەین، گوتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرگیز ئەو جۆرە سیاسەتە قبوڵ ناکات.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەوپەڕی نیگەرانییەوە چاودێری بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکەین، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای کەرکووک، کە بەداخەوە سیاسەتی بەعەرەبکردن و گۆڕینی دیمۆگرافی بەشێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو لەو ناوچانە بەردەوامە کە دووبارەکردنەوەی هەمان سیاسەتی بەعەرەبکردنی ڕژێمەکانی پێشووی عێراقە لە دژی خەڵكی ئەو ناوچانە. ئەوەی زیاتریش جێگەی نیگەرانی و سەرسوڕمانی ئێمەیە، ئەو کردەوانە لە عێراقێکی دیموکراتی ئەنجام دەدرێت، کە بەپێی دەستوور نەخشەڕێگە و چۆنیەتی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچە کێشە لەسەرەکان و دیاریکردنی چێرەنووسیان دیاریکراوە.

لەکاتێکدا کە بە تووندی ئیدانەی سیاسەتی بەعەرەبکردنی ناوچە کێشەلەسەرەکان و بە تایبەت لە کەرکووک دەکەین، دووپاتیشی دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرگیز ئەو جۆرە سیاسەتە قبوڵ ناکات، بە تایبەت گەڕاندنەوە و نیشتەجێکردنی خەڵکانێک کە دانیشتووی ڕەسەنی ئەو ناوچانە نین، ئەمە جیا لە داگیرکردنەوەی گوند و ناوچە کوردستانییەکان و دەرکردنی هاووڵاتییانی کورد و تورکمان لەسەر خاکی خۆیان و داگیرکردنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان و جارێکی دیکە بەخشینی بەو کەسانەی کە 35 ساڵ لەژێر سایەی ڕژێمی پێشوو، زەوییەکانیان داگیرکرد بوو.

بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتانەش ، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راسپێردراوە سەردانی بەغدا بکات .

داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی دەکەین کە ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر، بە پێی ئەو دەسەڵاتە دەستوورییانەی پێیدراوە، تا ڕێگری لە هەندێک لە ئیدارە خۆجێیەکان بکات، کە لە درێژەدان بەم جۆرە سیاسەتە بوەستن. هەروەک پێویستە بڕیاری دوورخستنەوەی هێزە سەربازییەکان بدات لە ئەنجامدانی ئەو جۆرە سیاسەتە و بەکارهێنانیان لەم پرۆسەیەدا.

دووپاتیش لە داواکارییەکانمان دەکەینەوە بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچانە و جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور. هەروەها داواش لە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکەین کە بەپەلە هەوڵی خۆی بدات بۆ ڕێگریکردن لەو پێشێلکارییە ترسناکانەی کە دەرهەق بە خەڵکی ڕەسەنی ئەو ناوچانە دەکرێت لە لایەن ئیدارە خۆجێیەکانەوە.

سەپاندنی ئەو جۆرە سیاسەت وڕەفتارانە، هەڕەشە لە ئاشتی کۆمەڵایەتی ئەو ناوچانە دەکات کە پێچەوانەی خواستی ئێمەیە بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە و برایانەی نێوان هەموو پێکهاتەکان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/9/22

میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ ٢١ / ٩ / ٢٠٢٠ ، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى پارتى دیموکراتى گەلان HDP كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیكرد لە شاندى پارتى دیموکراتى گەلان HDP كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان: (موزەیەن گونەش ئەندامى کۆنسەى رێڤەبەرى و عابد ئیکە ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى پەیوەندییەکانى HDP)، لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا شاندى ميوان سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بە پرسە نەتەوەییەكان، سكرتێری گشتیی YNDK لەلای خۆیەوە هەموو هاوكاری و پشتیوانییەكی بۆ خەبات و بەرخودانى باکوور و رۆژئاوای كوردستان راگەیاند و جەختیكردەوە سەر یەكدەنگی و یەكڕیزی لایەنەكان و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی بۆ خواستن و گوتی لەسەر هەموو لایەكمانە هاوكارو پشتەڤانی خەبات و بەرخودانى باکوور و رۆژئاوای كوردستان بین.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە باڵیۆزی گشتی وڵاتی ئیسپانیا لەعێراق و شاندێکی یاوەری کرد

راگه‌یاندنى پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2020.9.20، د.فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی هێمن قادر جیگری پارێزگار، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە(خوان خوسیە ئسکوبار) باڵیۆزی گشتی وڵاتی ئیسپانیا لەعێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌لەسەرەتای دیدارەکەدا، باڵیۆزی گشتی وڵاتی ئیسپانیا لەعێراق، ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە یەکەم سەردانی فەرمییە بۆ هەولێری پایتەخت ئەنجامی دەدات و هیوای خواست ئەو سەردانەشی ببێتەماییەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەوڵێر و مەدرید، هەروەها ڕایگەیاند: "هەرچەندە هەولێکی زۆرماندا کۆنسڵخانەی سەرەکی وڵاتەکەمان لە هەولێری پایتەخت بکەینەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووین، ئێستا قونسڵی فەخریمان لەهەولێر هەیە و لەو ریگەیەشەوە لە ڕووی پەیوەندی کەلتوورییه‌وه‌ تائاستێکی باش پەیوەندییەکانمان پیشوەچوونی بەخۆیەوە بینیوە، هیوادارین لە ڕووی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنانەوە پەیوەندییەکانمان بەرەو پێش ببەین".

راگه‌یاندنى  پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ دواتر باڵیۆزی گشتی وڵاتی ئیسپانیا لەعێراق و شاندی یاوەری، پێشنیاری واژووکردنی ڕێککەوتنامەی دەستەخوشکی لە نێوان شاری مەلەگە و هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

هه‌روه‌ها راگه‌یاندنى پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ پارێزگاری هەولێر، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی باڵیۆزی گشتی وڵاتی ئیسپانیا لەعێراق و شاندی یاوەری نیشاندا و ڕایگەیاند: "خۆشحاڵین و پێشوازی لە پێشنیارەکەتان دەکەین بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنامەی دەستەخوشکی شاری مەلەگەی ئیسپانی و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، وەک ئیدارەی پارێزگای هەولێریش کە ناوەندێکی گرنگی ئابووری و سیاسی لە عێراقە، ئامادەین بۆ هەموو ئاسانکارییەک لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و پیشەسازییەکانی نێوانمان و دەرگامان کرایەوە و لەهەموو بوارەکاندا ئامادەین بۆ پێشوازیکردن لە وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەتان و ڕەخساندنی درەفەت بۆیان.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری كوردستان تیڤی

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 444 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون  و 667 کەسیش چاکبونەتەوە و 24 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

 

ده‌قی راگه‌یاندراوی ته‌ندروستى:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٧)

١. پشکنین: (٤٤٤٦ پشکنینی نوێ)
(١٤٩٤ هەولێر)، (٦٩٠ سلێمانی، ٢١٣ گەرمیان)، (١٩٩٩ دهۆك)، (٥٠ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (٤٤٤ تووشبووی نوێ)
(١٣٣ هەولێر)
(٨٩ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)
(١٦٨ دهۆك)
(٢١ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٦٦٧ چاکبوون)
(٢٣٠ هەولێر)
(٢٠٥ سلێمانی، ٣٨ گەرمیان)
(١٦٨ دهۆك)
(٢٦ هەڵەبجە)

٤. مردن: (٢٤ مردن)
(٤ هەولێر)
(٦ سلێمانی)
(١١ دهۆك)
(٣ هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٤١٨٥٠٣ (١٥٥٢٩٩ هەولێر، ١٠٥٨٤١ سلێمانی، ١٥٣٥٤٩ دهۆك، ٣٨١٤ هەڵەبجە)
تووشبوون ٤١٠٠٢ (١٥٥١٣ هەولێر، ١٤٦٨٢ سلێمانی، ٩٤٢٥ دهۆك، ١٣٨٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٦٤٦٤ (١٢٠٥٨ هەولێر، ٩٥٥٨ سلێمانی، ٣٥٤٩ دهۆك، ١٢٩٩ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٣٠١٩ (٢٩٢٨ هەولێر، ٤٣٣٩ سلێمانی، ٥٦٩٨ دهۆك، ٥٤ هەڵەبجە)
مردن ١٥١٩ (٥٢٧ هەولێر، ٧٨٥ سلێمانی، ١٧٨ دهۆك ، ٢٩ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠ی ئەیلول ٢٠٢٠