٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات و قوربانیدانی ئافره‌تانه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان له جیهان، له‌م رۆژه‌دا ئافره‌تان هه‌ستانه سه‌رپێ دژی چه‌وساندنه‌وه و زه‌وتكردنی مافه‌كانیان ده‌نگیان هه‌ڵبڕی بۆ یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له‌پێناو ژیانێكی یه‌كسان. به‌گشتی ئه‌م ڕۆژه بۆ ئافره‌تان ڕۆژی یه‌كده‌نگی و هاوبه‌شی جیهانییه بۆ زیاتر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و هێنانه‌كایه‌ی یه‌كسانی هه‌لومه‌رجی باشتره بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وشی ئافره‌تان به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی تا ئیستاش ئافره‌تان به‌جۆره‌ها شێواز دووچاری چه‌وساندنه‌وه و توندوتیژی ده‌بنه‌وه، له‌م ڕۆژه‌دا ژنانی جیهان به شێوازی جیاواز داواكاری و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو، جه‌خت له به‌رده‌وامیی خه‌بات و تێكۆشانیان ده‌كه‌نه‌وه له پێناو به‌دیهێنانی جیهانێكی ئارام بۆ خۆیان كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی تێیدا ده‌ژین كه دوور بێ له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی توندوتیژی له‌سه‌ریان. كێشه‌ی ئافره‌تان له‌جیهان تا ئێستا جێگه‌ی دڵخۆشی نیه چونكه تا ئێستاش ئافره‌تان به ته‌واوی به‌مافه‌كانیان نه‌گه‌یشتوون .
جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ی له ساڵانی رابردوو له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوونه یان هه‌مواركراون و كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێیان كردووه، هه‌مووی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ئافره‌تاندا بووه، به‌هۆیانه‌وه پرسی ئافره‌ت پێشكه‌وتنی باش و به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دیوه‌و وایكردووه كه ئافره‌ت له كوردستان ڕۆڵی باش و به‌رچاویان هه‌بێ له ده‌زگاكانی حكومه‌ت و كاری رێكخراوه‌یی و حزبی، به‌ڵام جێگه‌ی داخه تا ئێستاش توند‌و تیژی دژ به‌ئافره‌تان هه‌ر ماوه و ژن كوشتن له باشووری كوردستان زۆربووه و خه‌ریكه ده‌بێته‌وه دیارده، بۆیه ئامانجی ئێمه كاركردنی به‌رده‌وامه بۆ پێشكه‌وتنی زیاتر له‌پێناو به‌دیهێنانی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له به‌شداریكردنمان له‌ماف و ئه‌ركه‌كان، به‌پشت به‌ستن و په‌یڕه‌وكردنی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی وه‌ك چۆن له په‌یماننامه و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هاتووه.
ئێمه له‌بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان BANK ئه‌م رۆژه له‌خۆمان و ئافره‌تانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، وه‌كو پێشتر به‌رده‌وام ده‌بین له‌كاری رێكخراوه‌یی خۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ باشتركردنی ره‌وشی ئافره‌تان و نه‌هێشتنی توندی تیژی له‌دژیان و كار ده‌كه‌ین بۆ گۆڕین و هه‌مواركردنی هه‌موو ئه‌و یاساییانه‌ی دژی ئافره‌تانن و هه‌وڵده‌ده‌ین نه‌ك ئه‌و رۆژه ته‌نیا له هه‌شتی مارس گرنگی به چاككردنی ره‌وشی ئافره‌تان بدرێت، به‌ڵكو هه‌موو رۆژه‌كان كار بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی ئافره‌تان بكه‌ین تاوه‌كو ئافره‌تان پارێزراو بن چیتر دووچاری توند‌و تیژی و كوشتن و سه‌تاندن نه‌بنه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK
8ی مارس 2022ی زایینی