Print this page

یۆنان 10 هەزار پەنابەر رەوانەی تورکیا دەکاتەوە

تشرين1/أكتوير 01, 2019
حکومەتی یۆنان رایگەیاند، دەیانەوێت تا ساڵی 2020 نزیکەی 10 هەزار پەنابەر رەوانەی تورکیا بکەنەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، حکومەتی یۆنان پاش کۆبونەوەی بەپەلەی کابینەکەی رایگەیاندوە، دەیانەوێت تا ساڵی 2020 نزیکەی 10 هەزار پەنابەر رەوانەی تورکیا بکەنەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی حکومەت، ئەسینا لەماوەی چوار ساڵ و نیوی رابردودا (1,805) پەنابەری رەوانەی سنورەکانی تورکیا کردۆتەوە و 
 بەپێی پلانی حکومەت ئەو رێژەیە زیاددەکەن. 

بڕیاری زیادکردنی رێژەی ناردنەوەی پەنابەران بۆ سنورەکانی تورکیا پاش هێرشێکی خوێناوی هات بۆسەر کامپێکی پەنابەران لەدورگەی لێسبۆسی یۆنان.