ئەردۆغان کەیسی خاشقچی بە روداوی 11ی سێپتەمبەر دەچوێنێت

تشرين1/أكتوير 01, 2019
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، لە دوای روداوی 11ی سێپتەمبەرەوە، تەنها بابەتێک کە زۆر جێگای مشتومڕ بێت کوشتنی جەمال خاشقچیە.
لەدوای روداوی 11ی سێپتەمبەری 2001، کوشتنەکەی خاشقچی تاکە بابەتە کە زۆرترین گومان و مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێنابێت

 

ئەردۆغان جەختی لە جدیەتی کەیسی خاشقچی کردەوە و باسی لە کاریگەریەکانی لەسەر پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و متمانەی نێوان دەوڵەت و راگەیاندن کرد و وتی" لەدوای روداوی 11ی سێپتەمبەری 2001، کوشتنەکەی خاشقچی تاکە بابەتە کە زۆرترین گومان و مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێنابێت".


هەر ئەمرۆ ئەردۆغان  رایگەیاند، تورکیا بەردەوام دەبێت لە فشارکردن بۆ زانینی راستیەکانی پشت کوشتنی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنوسی سعودی، کە ساڵی رابردو لە کونسوڵخانەی سعودیە لە تورکیا کوژرا، دەشڵێت، وەکو دەردەکەوێت هەندێک لە بکوژەکان لەدەست یاسا هەڵهاتون.

رێکەوتی 2 ی ئابی ساڵی رابردو، جەمال خاشقچی، رۆژنامەنوس لە واشنتن تایمزی ئەمریکی لەناو کونسولخانەی تورکیا بە هۆکارێکی نادیار و بەشێوەیەکی دڕندانە تێرۆرکرا.

دوابەدوای روداوەکە، بەتۆمەتی کوشتنی خاشقچی 11 گومانلێکراو دەستگیرکران، بەڵام لە چەند دانیشتنێکی گۆێگرتن زیاتر لە روداوەکە هیچ  شتێکی دیکە دەربارەیان نەبیسترا، نەتەوە یەکگرتوەکانیش لە راپۆرتێکدا داوای لە محەمەد بن سەلمان و چەند بەرپرسێکی دیکەی سعودیە کردبو ئامادەبن لەو دانیشتنانەی دادگادا.