میدیا- هه‌ولێر
رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 28-11-2021 به‌بۆنه‌ی هه‌ڵمه‌تی 16 رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژ به‌ئافره‌تان، تۆری هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تانی كوردستان په‌نێلێك به ناونیشانی "به‌ڵێ بۆ هاوبه‌شی، نه‌خێر بۆ خاوه‌ندارییه‌تی"، ساز ده‌كات.
خاتوو( ئاره‌زوو جه‌بار- سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK ) به‌شداری پانێله‌كه بوو.
پانێله‌كه ماوه‌ی یه‌ك رۆژی خایاند، ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان، چالاكوانانی جێنده‌ر، كه‌سانی ئاكادیمی و مامۆستا و پسپۆر له‌بواره‌كانی چالاكوانی ئافره‌تان، كۆكردبۆوه بۆ سازدان له‌پێناو ئه‌جێندایه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان و به‌روپێشبردنی سه‌ركردایه‌تیكردنی ئافره‌تان.
له‌م پانێله به‌شداربووان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد "توندوتیژی دژی ئافره‌تان به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌یه بۆ مافی مرۆڤ و هه‌موو ته‌مه‌نێك و ناوچه‌یه‌ك، له كاتێكدا پێشبینیه‌كان وا پێشانی ده‌دات كه‌توندو تیژی دژ به‌ئافره‌تان به‌رده‌وامی هه‌یه و پێویسته ئافره‌تان و رێكخراوه‌كان و ده‌سه‌لات رووبه‌رووی ئه‌م توندوتیژییه ببنه‌وه له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك"
خاتوو ئاره‌زوو جه‌بار سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK له‌م باره‌یه‌وه به‌میدیای راگه‌یاند: "توندوتیژی له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه جیاوازه، ئێمه به‌شدارین له‌و هه‌ست و سۆزه‌ی كه گوێمان له ناڵه‌ی مناڵان و ژنان ده‌بێت له‌كاتی پێشێلكردنی مافه‌كانیان و پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه دابنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توندوتیژی ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر قوربانییه‌كان نابێت، به‌ڵكو كاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر خێزانه‌كانیان و كۆمه‌ڵگه‌ش، ئه‌و پێشێلكارییه گشتیانه پێشێلكاری مافی مرۆڤن و ئێمه له رێكخراوه‌كه‌مان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نێو تۆڕی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان هه‌موو هه‌ولێكمان خستۆته گه‌ڕ بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان ".
له‌كۆتایی پانێله‌كه به‌پێی هه‌ڵمه‌تی شانزه رۆژی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی ئه‌مساڵ، چالاكی دیكه له سه‌رتاپای هه‌رێمی كوردستان و عیراق رێكده‌خرێت بۆ گرینگی‌دان به كێشه‌كان و هاندانی كاركردن له پێناو جێبه‌جێكردنیان و كاركردن بۆ كاراكردنی رۆڵی ئافره‌ت له كاری گۆڕانكاری و وه‌كو سه‌ركرده‌ی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی و سه‌قامگیری له كۆمه‌ڵگه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنیان.