Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى گردبوونەوەى رزگارى عێراق دەكات

تشرين2/نوفمبر 29, 2021
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 28 / 11 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى گردبوونەوەى رزگارى عێراق كردو، باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە ئامادەبوونى هەڤاڵ (قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK) لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە شاندێکى گردبوونەوەى رزگارى عێراق (تجمع انقاذ العراق ورفض التوسع الإيراني) کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (د. عەبدولڕەزاق رەحیم شەمەرى سەرۆکى گردبوونەوەو عەبدولوەهاب شەمەرى ئەندامى سەرکردایەتیى گردبوونەوە)، لەدیدارەكەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی عێراق و كوردستان و دوا ئەگەرو پێشهاتەكان كردو، جەختیانكردەوە سەر چارەسەرکردنى کێشەو گرفتە سیاسییەکانى عێراق لەسەر بنەماى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن، لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی نێوان YNDK و گردبوونەوەى رزگارى عێراق كراو جەختكرایەوەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.