Print this page

مەكتەبی سیاسی YNDK پیرۆزبایی له‌ پارتی چاكسازی توركمان دەكات

نيسان/أبريل 24, 2021

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پیرۆزبایی له‌ پارتی چاكسازی توركمان ده‌كات.

مەكتەبی سیاسی YNDK به‌ بۆنه‌ی (16)مین ساڵیادی دامه‌زراندنیان پیرۆزبایی له‌مەكتەبی سیاسی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی چاكسازی توركمان ده‌كات:

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی چاكسازی توركمان

بابەت / په‌بامی پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

   بەبۆنەی(16)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەكەتان (پارتی چاكسازی توركمان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر گەشەكردنی پارتەكەتان.

بەڕێزان : پارتەكەتان (پارتی چاكسازی توركمان) لەماوەی تەمەنی خەباتی وەك لایەنێكی كاریگەر، توانیویەتی ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی كەسانی نیشتمانپەروەر لەدەوری خۆی، هەموو كاتێكیش هەڵگری پەیامی ئاشتی‌و برایەتی‌و پێكەوە ژیانی سەرجەم نەتەوەو ئایینەكان بووە لەكوردستاندا، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بەسەرجەم پێكهاتەو نەتەوەكانیەوە    لەپێناو بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان.

لەم بۆنەدا جارێكی  تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان . 

دووبارە ساڵیادتان پیرۆز … هەر سەركەوتوو بن .

 

 

                       مەكتەبی سیاسی

            یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

                                            25 -4-2021