پەرلەمان پارێزبه‌ندی سه‌ر ئەو په‌رله‌مانتارانە هەڵدەگرێت کە "تۆمەتباران بە گه‌نده‌ڵی"

تموز/يوليو 28, 2019

سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمان پارێزبه‌ندیی سه‌ر ئەو پەرلەمانتارانە هەڵدەگرێت کە لەلایەن دادگاوە بەتۆمەتی "گه‌نده‌ڵه‌كان" داواکراون.


پەرلەمانی عێراق ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزبه‌ندیی سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ هه‌ڵبگرێت كه‌ له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه‌ داواكراون

محه‌مه‌د ئه‌لغزی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق بە رۆژنامه‌ی فه‌رمی الصباح-ی عێراقی راگەیاندوە، "پەرلەمانی عێراق ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزبه‌ندیی سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ هه‌ڵبگرێت كه‌ له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه‌ داواكراون و تۆمه‌تی ناوزڕاندن و گه‌نده‌ڵییان دراوه‌ته‌ پاڵ".
پێویسته‌ له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كان له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بن و له‌وێ به‌رگریی له‌ خۆیان بكه‌ن

ئاماژەی بەوەشکردوە، "پارێزبه‌ندی سەر ئەو پەرلەمانتارانە هەڵدەگیرێت كه‌ له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه‌ داواكراون، چونكه‌ ئه‌وه‌ پرسێكی یاسایی و ده‌ستورییه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كان له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بن و له‌وێ به‌رگریی له‌ خۆیان بكه‌ن".

لەبارەی ئەو وەزیرانەی کە تۆمەتی گەندەڵییان خراوەتەپاڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق رونیکردەوە، "ئه‌وان پارێزبه‌ندییان نییه‌، چ وه‌زیره‌كانی پێشتربن یان وه‌زیره‌كانی ئه‌م كابینه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی ئاسانتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرین".