Print this page

په‌یامی هاوخه‌می مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌بۆنه‌ی كۆچی کاک لوقمان مێهفەری تێكۆشه‌ر

نيسان/أبريل 10, 2021

بەڕێز كاك مستەفا هيجرى لێپرسراوی گشتیى حزبى دیموکراتی كوردستانی ئێران

بەڕێزان ئه‌ندامانى ناوه‌ندی سياسى حزبى دیموکراتی كوردستانی ئێران

كەسوكار و بنه‌ماڵه‌ و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو كاك لوقمان مێهفه‌رى

 

بەداخه‌وه‌ هەواڵی كۆچی دوایی كەسايەتى و شۆرشگێر و ماندوونەناس به‌ڕێز كاك( لوقمان مێهفه‌رى ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی حزبى دیموکراتی كوردستانی ئێران)مان پێگەیشت كه‌ به‌نه‌خۆشی كۆڕۆنا گیانی سپارد.

به‌شداری خه‌متانین و كاك لوقمان مێهفه‌رى بەدرێژايى ژيانى له سەنگەرى بەرگرى و خه‌بات و تێكۆشان بووه‌ و هیچ كاتێك سلی له‌ خه‌بات و تێكۆشان نه‌كردووه‌ و هه‌موو ژیانی خسته‌ خزمه‌ت شۆڕش و به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بۆیه‌ كۆچی دوایی ئه‌م تێكۆشه‌ره‌ زیانێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ خه‌باتی رزگاریخوازى نه‌ته‌وه‌كه‌مان له رۆژهەلاتی كوردستان.

 بەم بۆنە خەمناکەوە بە ناوی سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی YNDK پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەى بەرێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و تێکرای کەسوکار و دۆستان و خزمان و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌ین، هاوبەشی خەمتانین له خودای گەورە نزا ده‌كه‌ین سه‌بر و ئارامیتان پێ ببه‌خشێت و  خواڵێخۆشبووش بە بەهەشت شاد بکات و ئه‌مه‌ دوا کۆست و دوا ناخۆشیتان بێت...... انا لله وانا الیە راجعون.

 

 

 

مه‌كته‌بی سیاسی

یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK

10-4-2021

هه‌ولێر-باشووری كوردستان