میدیا-هه‌ولێر
تۆڕی ڕێكخراوەكانی ئافرەتان و ژنان لەهەرێمی كوردستان سەردانی پەڕلەمانی كوردستانیان كرد و لەگەڵ لیژنەی مافەكانی ژنان لە پەڕلەمانی كوردستان كۆبوونەوە، داوای هەمواركردنه‌وه‌ی چەند یاسایەك دەكەن لەوانەش یاساكانی باری كەسێتی و بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی.
رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 9/3/2021 ئاره‌زوو جه‌بار نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چۆنیەتیی چارەسەركردنی ئەو كێشەو گرفتانەی رووبەڕووی ئافرەتان دەبنەوە،له‌گه‌ڵ تۆڕی رێكخراوەكانی ئافرەتان كه‌نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تانی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی كوردستان له‌خۆده‌گرێت سه‌ردانی لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەتانیان له‌په‌رله‌مانی كوردستان كرد. لەو كۆبوونەوەیە لەگەڵ لیژنەكەی پەرلەمان گفتوگۆیان لەسەر ئەو یاسایانەی پەیوەستن بەئافرەتان و ژنان كرد كەوەك خۆی جێبەجێ بكرێت و ئه‌وانه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تان نین هه‌مواربكرێنه‌وه.
لەبەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكە تاووتوێی ئەو بڕگەو ماددە یاساییانەی پەیوەستن بەبابەتی جێندەری كاری زیاتری بۆ بكرێت، جگە لەمەش هەردوولا جەختیان لەبەهێزكردنی هەماهەنگبی نێوانیان كرده‌وە لەپێناو سەرخستنی رۆڵ و مافی ئافرەتان و ژنان و كاركردنی زیاتر بۆ هەمواركردنی چەند یاسایەك لەوانەش یاساكانی باری كەسێتی و بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی له‌پێناو باشتركردنی ره‌وشی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان.