- جه‌ماوه‌ری وڵاتپارێزی كوردستان ...
- كه‌سوكار و بنەماڵەى سەربەرزى شه‌هیدانی كوردستان ...
- حزب و لایه‌نه سياسييەكان و رێكخراوه‌كانی كۆمەڵگەى مەدەنى لە كوردستان ...
ئه‌مڕۆ رۆژێكی پڕشنگداره له مێژووی گه‌لی كوردستان، (30) ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ری باشووری کوردستان له رانیه‌ی ده‌روازه‌وه له رۆژی 5ی ئاداری ساڵی 1991 راپه‌ڕینی ئه‌نجامداو، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا راپه‌ڕین هه‌موو شار و شارۆچكه و گوند و كوچه و كۆڵانێكی باشووری كوردستانی گرته‌وه، له‌م رۆژه‌دا جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌هه‌موو پێكهاتهكانیيهوه توانیان كوردستان له به‌عسییه‌كان پاكبكه‌نه‌وه‌و موژده‌ی ئازادی و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستان به‌سه‌ر داگیركه‌ران رابگه‌یه‌نن، له‌م رۆژه دیرۆكییهدا گه‌لی كوردستان بۆ هه‌موو دونیای سه‌لماند ژێرده‌سته‌یی قبوڵناكات و هه‌ر كاتێ ده‌رفه‌تى بۆ بگونجێ راپه‌ڕین و شۆڕش ده‌كات و كوردستان له دوژمنان و داگیركه‌ران پاكده‌كاته‌وه.
ئه‌مساڵ كەوا یادی راپه‌ڕین دەکەینەوە ؛ كوردستان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك قه‌یران و پرسی چارهسهرنهكراودایه،له‌وانه كێشه‌کانی نێوان كوردستان و حكومه‌تی عێراق و مووچه و پرسی چاكسازی و ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان، بۆ دەربازکردنى ئەم قەیرانانە و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان پێویستە سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان یه‌كگرتوو یهكگوتارو یه‌كڕیز بین و، لەهەمان کاتدا پێویستە هه‌موو هه‌وڵێكمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووك و مه‌خموور و خانه‌قین و به‌دره‌و جه‌سان و شنگاڵ و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی به‌پیلانێكی نه‌گریس كه‌وتنه بنده‌ستی سوپای داگیرکەرى عێراق.
ئێمە لەکاتێکدا یادى راپەڕین دەکەینەوە ؛ تا ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانی كوردستان و وڵاتانی جیهان ماوه، بۆیه پێویستە پابه‌ندی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ بین و رێكاره خۆپارێزییه‌كان جێبەجێبکەین بۆ ئه‌وه‌ی دووربین له‌و په‌تا كوشنده‌یه و ئازیزانمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین، له‌هه‌مان كاتدا پێویستە لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هەوڵى وەدەستهێنانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بدات و به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارییه‌تی و دادپه‌روه‌رییه‌وه به‌یه‌كسانی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌شى بكات، ئێمە له یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK وه‌كو هەمیشە هه‌موو توانایه‌كمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ هاوكاریكردنی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌پێناو پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان.
له‌یادی راپه‌ڕیندا پیرۆزبایی له‌خۆمان و تەواوى گەلى كوردستان ده‌كه‌ین و هیوای ئه‌وه ده‌خوازین كەوا هەموو لایەکمان بەهەمان رۆحییەتى راپەڕین ئه‌م یاده بكةينة نه‌خشه‌رێگه‌ی یه‌كڕیزی و یه‌كگوتاری لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆتایی هاتن به كێشه و گرفتی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و به‌هه‌موو لایه‌كمان پارێزگاری له كوردستان بكه‌ین و نێوماڵی كوردستان رێكبخه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌كاتی ئێستادا دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌لی كوردستان و له‌باربردنی ئه‌زموونه حوكمڕانییه‌كه‌ی، له‌هه‌مان كاتدا پێویسته حكومه‌تی كوردستان چاكسازی راسته‌قینه له هه‌موو بواره‌كان ئه‌نجامبدات و ئاوڕی زیاتر له فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و خانه‌نشینان و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانیان بداته‌وه.
- نەمرى بۆ شەهیدانى رێى سەرخۆبوون و ئازادى کوردستان.
- مردن و رووڕه‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
14ی رهشهمێى 2720ی كوردی
5ی ئاداری 2021ی زایینی