Print this page

پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ کۆچى دوایی تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان (د. رۆژ نورى شاوەیس)

شباط/فبراير 16, 2021
براى بەڕێزمان جەنابى سەرۆک مەسعود بارزانى رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانیى کوردستان
برایانى بەڕێز لە مەکتەبى سیاسى و ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى پارتى دیموکراتى کوردستان
بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (د. رۆژ نورى شاوەیس)
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سەرکردە و تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان بەڕێز (د. رۆژ نورى شاوەیس) ئەندامى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان-مان پێگەیشت، کاک (د. رۆژ) ؛ سەرکردەیەکى لێهاتوو و دیارى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانیى کوردستان بوو، لە خەباتى پێشمەرگایەتى و کارى بەڕێوەردنى وڵات و کارى سياسى و دیپلۆماسى و دانوستاندن رۆلێکى کاراى هەبوو، لەدەستدانى تێکۆشەرێکى وەک کاک (د. رۆژ) زیانێکى مەزنە بۆ سەرجەم بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانیى کوردستان، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و تەواوى ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و ئەندام و دۆست و لایەنگرانى پارتى دیموکراتى کوردستان و بنەماڵەى سەربەرزى خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
15 / 2 / 2021