عادل عەبدولمەهدی و حەسەن رۆحانی كۆدەبنەوە

تموز/يوليو 28, 2019

ئەمڕۆ دوشەممە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران كۆبوەوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵات و گەلەكەی كراوە و دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە باسیان لێوەكراوە.

ئەمرۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی وەفدێكی حكومی كە پێكهاتون لە جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی عێراق فوئاد حوسێن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرس و راوێژكارانی عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.