Print this page

پەیامى سەرەخۆشى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ بنەماڵەى خوالێخۆشبوو هەڤاڵ فاتيح حميد ساڵەیى ناسراو بوو به (مام فاتيح دووزی)

تموز/يوليو 19, 2020

بۆ بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو حاجي فاتيح حميد ساڵەیى
  سڵاوێكی گەرم ....
  بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ (فاتيح حميد ساڵەیى) ناسراو بە (مام فاتيح دووزی)مان پێگەیشت، مام فاتیح ئەندامێکى دڵسۆزى یەکێتیمان YNDK و خۆشەویستى هەموو لایەکمان بوو، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەكەتان و تەواوى خزمان دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.

 براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
١٩ / ٧ / ٢٠٢٠