Print this page

لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ڕۆژی وه‌ستانه‌وه‌ دژ به‌داگیركاری هه‌ڵوێستیان یه‌كده‌خه‌ن

تموز/يوليو 19, 2020

هه‌ولێر- میدیا

شاندێكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK كه ‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان ( شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخر نانه‌كه‌لی كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ر له‌به‌یه‌یانی ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 19-7-2020 له‌ ڕۆژی وه‌ستانه‌وه‌ دژ به‌داگیركاری له ‌شاری هه‌ولێر به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هێز و لایه‌نی سیاسی كوردستانی بوون.

ژماره‌یه‌ك هێز و لایه‌نی سیاسی كوردستانی لە بارەگای بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە شاری هەولێر، هەریەک لە حزبی شیوعی كوردستان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، هەدەپە، یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، پارتی یەكێتی دیموكراتی كورد لە سوریا، پارتی كۆماری كوردستان، حزبی ڕزگاریی كوردستان کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی کوردستانیان کرد.

کۆبوونەوەكه‌ لە ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان كه‌ له‌ (١٨ و ١٩ی تەمموز)، کە ئەمساڵ گروپی نێودەوڵەتی گڵۆباڵئەکشن، وەک ڕۆژی وەستانەوە دژ بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان دیارییان کرد.

دوای تاووتوێكردنی بارودۆخی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، رایانگه‌یاند: کورد لە هەموو نەتەوەیەک زیاتر بەدەست داگیرکارییەوە ناڵاندوویەتی، خاکەکەی داگیركراو و دابەش کراو و دزراوه‌، بۆیە نابێت ئەم ڕۆژە بە بێدەنگیی تێپەڕێت.

هه‌روه‌ها ئاماژە به‌و کۆمەڵکوژییانە کرا، کە لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دەدەرێت و خەیاڵی ئەردۆغان زیندووکردنەوەی دەوڵەتی عوسمانی و داگیرکردنی کەرکوک و موسڵ و رۆژئاوای كوردستانه‌.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ راگه‌یندرا: کە وەستانەوە لەدژی داگیرکاریی تەنیا لە یەک ڕۆژدا نەبێت، بەڵکو دەبێت بەردەوام هەڵوێستی جدیی دژ بە داگیرکاریی داگیركارانی كوردستان نیشان بده‌ین و به‌زاندن و پێشێلكاری و تۆپبارانكردن له‌لایه‌ن ئێران و توركیا بوه‌ستێندرێ، هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختكرایه‌وه‌ سه‌ر ‌یه‌كریزی و یه‌كگرتوویی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانی مه‌زن.