لە هەولێر باوكی دوو منداڵ بە تاپڕ دەكوژرێت

تموز/يوليو 28, 2019

شەوی رابردوو لە گەڕەكی باداوای هەولێر باوكی دوو منداڵ بە تاپڕ کوژرا‌ ‌و گوتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت "بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، لەلایەن برادەرێكی خۆیەوە بەهەڵە كوژراوە".

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوی رابردوو كوژراوەكە كە تەمەنی 30 ساڵە لەگەڵ دوو برادەری خۆی لە دەرەوەی ماڵی خۆیان، یاری كۆنكانیان كردووە ‌و ئەو كەسانە لەكاتی یارییەكە تاپڕیان لەلابووە، دوای گاڵتە‌وگەپی خۆیان سەرئەنجام ئەو رووداوە دروستبووە.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، دوای رووداوەكە دوو هاوڕێكەی دەستگیركراون ‌و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.

كوژراوەكە ناوی (هـ ،ن)ـە و تەمەنی 30 ساڵە ‌و باوكی دوو منداڵە ‌و لە گەراجی بەغدا کاریکردووە.