میدیا- هه‌ولێر :
بەڕێز موستەفا ئۆزچهلك سه‌رۆكى گشتیی پارتیا ئازادیا کوردستانێ PAK ؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)همین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی له سكرتێرى گشتى و مه‌كته‌بی سەرکردایەتى و ئه‌ندامانی YNDK ، ئاماژە بە هەڵوێستە نەتەوەیى و نیشتمانییەکانى YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:
بەڕێز غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان
سڵاو‌و رێز ...
بە بۆنەى 25 ساڵەى دامه‌زراندنى یەکێتییەکەتان (یه‌كیتى نه‌ته‌وه‌یی دیمو‌كراتى YNDK)، ئێمە لە باکوورى كوردستانەوە, بەناوى خۆمان و بەناوى هه‌موو ئەندامانى پارتەکەمان, بە هەستێکى برایانەى نەتەوەیى و نیشتمانییەوە پیرۆزبایى لە جه‌نابتان و هه‌موو سەرکردایەتى و ئەندام و لایەنگرانى YNDK دەکەین.
ئێمە لەو باوەڕەداینە YNDK وەک چۆن تا ئێستا لە خزمەتکردنى دۆزى رەواى ئازادى و دیموکراتى کوردستان رۆلى کاریگەرى هەبووە , لەمەودواش YNDK هەمان رۆلى نەتەوەیى و نیشتمانى دەبینێت.
لەگه‌ڵ رێز و سلاوماندا.
موستەفا ئۆزچهلك
سه‌رۆكى گشتیی پارتیا ئازادیا کوردستانێ PAK
25 / 3 / 2020