میدیا- ههولێر :
  حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران؛ بهبۆنهی یۆبیلی زیوین (25)همین ساڵیادی دامهزراندنی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDK پهیامێك ئاراستهی مەکتەبى سیاسیى YNDK دهكات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی، هیوای سهركهوتنیان بۆ دهخوازێت، ئەمەش دهقی پهیامی پیرۆزباییهكهیە:
  بەڕێز مەکتەبى سیاسى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK 
  وێڕاى سڵاوێکى گەرم و برایانە ...
 بەناوى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێرانەوە بە بۆنەى جێژنى نەتەوەیى نەورۆز، هێماى ژیانەوەو بەرخودان دژى زوڵم و زۆردارى، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوادارین ساڵێکى پڕ لە دەسکەوت و سەرکەوتن بۆ گەل و نیشتمانە ئازیزەکەمان بێت.
 هەروەها بە بۆنەى یووبیلى زیوینى 25 ساڵەى دامەزراندنى پارتە تێکۆشەرەکەتان پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوادارین پارتە خەباتگێرەکەتان هەروەک تا ئێستا لە مەتەرێزى داکۆکیکردن لە ماف وداخوازییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و بنەما سیاسى ودیموکراتییەکاندا رۆڵى بنیاتنەرى گێڕاوە، هەروا درێژەدەرى رێبازى نەتەوەیى و نیشتمانى بێت.
 نەورۆزتان پیرۆزبێت
 بەرزو پیرۆزبێت یووبیلى زیوینى 25 ساڵەى یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان.
حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران
  24 / 3 / 2020