میدیا- هه‌ولێر
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین(25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، پیرۆزبایی له سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ به‌ڕێزان له‌یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان
سڵاو و رێز....
به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوینی(25)ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ر‌كردایه‌تی و گشت كادیر و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه‌تان ده‌كه‌ین. ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌م یاده و یاده‌كانی نه‌وروز و سه‌ری ساڵی كوردی ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له سته‌مدیده‌كه‌مان.
به‌ڕێزان: له‌كاتێكدا یادی ئه‌م بۆنانه ده‌كه‌ینه‌وه عێراق و به‌ره‌وشێكی ناهه‌موار تێده‌په‌ڕی به‌هۆی بێ حكومه‌تی و جیهانیش به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و ده‌رهاویشته‌كانی دروست بوونی قه‌یرانی ئابووری به‌ره‌وشێكی مه‌ترسیدار گوزه‌ر ده‌كات. ئومێد ده‌كه‌ین به‌هاوده‌نگی و پاڵپشتی هه‌موو لایه‌ك له هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو بواره‌كان ئه‌م دۆخه تێپه‌رێنین و ببێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان.
دووباره پیرۆز بێت یۆبیلی زیوینی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
20-3-2020