Print this page

سه‌رۆكی هه‌رێم له‌یادی كاره‌ساتی یه‌كی شوباتدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

شباط/فبراير 01, 2020

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری خەندان-

سەرۆکی هەرێمی کردستان لەیادی شه‌هیدانى یەکی شوباتی 2004 پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، به‌رێز و شکۆوه‌ یادی شه‌هیدانى نه‌مرى‌ ئەو رۆژە دەکەنەوە.

ئەمرۆ 16 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر تەقینەوەكانی یەكی شوباتی ساڵی 2004ی  مەڵبەندی سێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لقی دوی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر، كە بە هۆیانەوە 101 كەس لە لێپرسراوانی هەردو حزبەكەو ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان شەهید بون و  سەدانی تریش برینداربون.  

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کردستان لە یادی شەهیدانی ئەو رۆژەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی، "به‌ ڕێز و شکۆوه‌ یادی شه‌هیدانى نه‌مرى‌ 1ی شوباتی 2004 ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له باره‌گاکانی پارتی و یه‌کێتی له‌ هه‌ولێر بونه‌ قوربانیی تیرۆر".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئه‌وان بۆ هه‌میشه‌ له‌ ویژدانی گه‌لی کوردستاندا، زیندو ده‌مێننه‌وه‌. سڵاو بۆ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزیان، درود بۆ گیانی پاکیان، یادیان به‌ خێر".

تەقینەوەکانی یەکی شوباتی 2004 لەیەكەم رۆژی جەژنی قورباندا بو لەو كاتەی كە هاووڵاتیان بۆ جەژنە پیرۆزە رویان لە هەردو بارەگاكە دەكرد.