بەڕێزان بنەماڵەی نووسەرو رۆژنامەنووسی ناسراوی کوردستان خوالێخۆشبوو (فەرهاد محەممەد) سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەرو رۆژنامەنووسی ناسراوی کوردستان خوالێخۆشبوو (فەرهاد محەممەد _ سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان)مان پێگەیشت، خوالێخۆشبوو رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە بزاڤی رۆژنامەنووسی و کلتوری گەلی کوردستان، لە بواری نووسین و کاری رۆژنامەگەریدا خزمەتێکی زۆری بە گەلی کوردستان کرد و، بەردەوام هەوڵیدەدا لە ڕێگەی شرۆڤە و نووسینەکانییەوە هۆشیاری نەتەوەیی بڵاوبکاتەوە و، بە گیانێکی کودانە و کوردستانیانە کارەکانی ئەنجامدەدا و گۆڤاری (گوڵان)ی کردبووە سەنتەرێکی گرنگی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، بە کارەکانی بزاڤی رۆژنامەگەری و رۆشنبیریی کوردستانی دەوڵەمەند کرد، لەدەستدانی کاک فەرهاد محەممەد زیانێكی گەورەیە بۆ تەواوی بزاڤی رۆژنامەگەری و کلتوری کوردستان.
بە ناوی خۆمان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پرسە و سەرەخۆشیی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو تەواوی خزمان و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و تەواوی نووسەران و رۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، لە یەزدانی مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK