Print this page

پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ بەڕێز هاوڕێ باخەوان

تشرين1/أكتوير 25, 2026
براى بەڕێزمان کاک هاوڕێ باخەوان بەڕێوەبەری ڕێکخراوی کوردیپێدیا
سڵاوێکى برایانەى گەرم ...
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (قومری شەمەیی)، دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمى خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان و تەواوى خزمان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
25 / 10 / 2026