ميديا – هه‌ولێر:
شه‌وى 18/19-10-2026 لە ژێر ناونیشانی ( قۆناغی ڕاگوزەر و ئاسۆی چارەسەر)، کۆڕبەندی «سەکۆ بۆ نیشتمانسازی» وێبینارێکی تایبەت و ئەکادیمیی بە بەشداریی نووسەر و سیاسەتمەدار بەڕێز مەلا بەختیار و بە بەڕێوەبردنی دەشتی بەرزەواری ڕێک ده‌خات.
هه‌ڤاڵ د. شاخەوان خالید، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان (YNDK به‌شێوه‌ى ئۆنلاين بەشداریی تێدا ده‌كات و لەگەڵ بەشداربووان و کەسایەتی و سیاسی و ڕۆشنبیرەکاندا، تیشکیان خستە سەر دۆخی ئێستای کوردستان و ئاستەنگە سياسييه‌كان و دۆخى هەستیار و ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌يان تاووتوێكرد.
لە وێبینارەکەدا گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەری سەرەکی کرا؛ لەوانە هەڵسەنگاندنی هۆکارەکانی چەقبەستوویی سیاسی و قەیرانی بێ متمانەيى و، کێشەی ئهقليمى و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و چۆنیەتی هاوسەنگیكردنى هێز، هەروەها دۆزینەوەی ئاسۆی چارەسەر و نەخشەڕێگە لە ڕێگەی پڕۆژەی پەرەپێدراوی «نيشتمانى كوردستانى»يهوە.
د. شاخەوان خالید، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK) لە تەوەری گفتوگۆکاندا بەشدار بوو وتی: نەبوونی متمانە لە نێوان حزبه دەسەڵاتدارەکاندا وایکردووە لایەنەکان ئامادەبن لەگەڵ لایەنی دەرەکی و تەنانەت داگیرکەرانیشدا ڕێککەوتن بکەن، کەچی ئامادە نین سازش بۆ یەکتری بکەن، هه‌ره‌وه‌ها نه‌بوونى ده‌ستوور و ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە لە کوردستان و ئه‌و لايه‌نانه‌ى خۆشيان به ئۆپۆزسيۆن ده‌زانن زۆرجار کارەکەيان لە هەوڵی ڕوخانی حکوومەتدا دەبیننەوە، نەک پێشکەشکردنی ڕەخنەی بنیاتنەر و چارەسەر بۆ سه‌رخستنى ئه‌زموونه‌كه‌مان و ده‌ربازكردنى ئه‌و قۆناغه، لايه‌نه ده‌سه‌لاتداره‌كان سەرەڕای بەشداری و هاوبهشييان لە حکوومەتدا، لە جێگەی پێشکەشکردنی پڕۆژەی سیاسیی هاوبەش، خەریکی ململانێ و شەڕی سیاسین و به‌و هۆيه‌وه باجەکەی هاووڵاتییان دەیدەن.
هه‌روه‌ها وتى: بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان، پێویستە بە زووترین کات گفتوگۆی نیشتمانی ئەنجام بدرێت و یەکهەڵوێستی و یەکریزیی لايه‌ن و حزبه‌كان بێتە ئاراوە و ئه‌گه‌ر پێكهاتن نه‌كرێ بارودۆخه‌كه سه‌ختتر ده‌بێت.
لە کۆتایی وێبینارەکەدا، جەخت لەسەر پێویستیی بەپەلەی ئەنجامدانی دايالۆگ و كۆده‌نگى نيشتمانى لايه‌نه‌كان كرايه‌وه، وەک تاکە دەرچە و ڕێگەیەک بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و سەرخستنی پرۆسەی حوکمڕانی له باشوورى كوردستان.