Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە کۆمەڵێ کەسایەتی و پیاوماقوڵی گوندی زیارەت دەکات

تشرين1/أكتوير 11, 2026

  میدیا - هەولێر:

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٠ / ١٠ / ٢٠٢٦، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لەکۆمەڵێ کەسایەتی و پیاوماقوڵی گوندی زیارەت  كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتیى كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار مەخمووری و شاکر هاشم ئەندامى مەکتەبى سیاسى و  فاخیر نانەکەلى ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێرو ژمارەیەک لە کادیرانى YNDK )، پێشوازیانکرد لە بەڕێزان (کۆمەڵێ لە کەسایەتی و پیاوماقوڵانی گوندی زیارەت)ی سەر بە قەزای پیرمام لە پارێزگای هەولێر و، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى و کۆمەڵایەتیى کوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کوردستان کرد.

 لە دوا تەوەرى دیدارەکەشدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان.