ميديا- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هەینی،رێكه‌وتى 18/9/2026، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نوێنه‌رى حزب و لايه‌نه‌كان و کەسایەتییە سیاسییەکان و لایەنە نیشتمانییەکان، شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK بەشداری کۆنگرەی یەکگرتنی نێوان "تەیاری ئازادیی کوردستانی سوریا" و "حزبی ناوەندی کوردی لە سوریا" دا له‌شارى هه‌ولێر کرد.
شاندی مه‌كته‌بى سياسيى YNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى YNDKو شاكر هاشم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK)، پەیامى پیرۆزبایيان ئاڕاسته‌ى به‌رێزان ( شه‌لال گه‌دۆ سه‌رۆكى حزبی ناوەندی کوردی لە سوریا و ديدار ميرۆ سه‌رۆكى تەیاری ئازادیی کوردستانی سوریا) و ئەندامان و لایەنگرانی هەردوو لایەنی یەکگرتوو کرد، وێڕای گەیاندنی جوانترين پیرۆزبایی، خوازيارى سەرکەوتنی بەردەوام و گەشەکردنی زیاتری کاروانی خەباتیان بۆ خوستن، له به‌رامبه‌ردا هه‌ردوو سكرتێرى پارته‌كه سوپاسى په‌يامى پيرۆزبايى و به‌شدارى شاندى YNDKيان له‌كۆنگره‌كه كرد.
لە دەقی پەیامى پيرۆزبايى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK هاتبوو: «ئەم گاڤە نەتەوەییە مێژووییە و یەکگرتنی هەردوو لایەن لەم قۆناغە هەستیارەدا کە ناوچەکە، ڕۆژئاوای کوردستان و تەواوی سوریا بە گۆڕانکاری و ئاستەنگی گەورەدا تێپەڕ دەبن، سەرکەوتنێکی سیاسیی گرنگە، بێگومان ئەم گەنگەشە و یەکگرتنە کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت لەسەر بەهێزکردنی سەنگەرەکانی خەبات و بەرخۆدانتان لە گۆڕەپانی سیاسیی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریادا، و هاندەرێکی گەورەش دەبێت بۆ بەرەو پێشچوونی زیاتری کاروانی حزبيتان.
هەروەها پەیامەکەی YNDK جەختی لەسەر پێویستیی ڕیزەکانی گەلی کورد کردەوە و ئاماژەی بەوەدا: ئەوەی لەم قۆناغە چارەنووسسازەی ئەمڕۆماندا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویست و گرنگە، یەکڕیزی، یەکهەڵوێستی و پێکەوەیی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانە، ئەم يهككريزييه تاکە گەرەنتیی بنەڕەتییە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتە نه‌ته‌وه‌يى و نیشتمانییەکانمان لە باشوور و ڕۆژئاوای وڵات‌دا.
لە کۆتایی پەیامەکەدا YNDK ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ پاڵپشتى له‌و هه‌نگاوه‌ى يه‌كگرتن و زیاتر توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لايه‌نى يه‌كگرتوو و سه‌رجه‌م حزب و لايه‌نه كوردستانييه‌كان، و هیوای خواست ئەم دەستکەوتە سیاسییە ببێتە هەوێنی سەرکەوتنی گەورەتر لە خەباتی ئاینده و بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەکان له رۆژئاواى كوردستان.