میدیا – هه‌ولێر:
شاندێكى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبەشدارى پرسەى خوالێخۆشبوو مامۆستا (حه‌سه‌ن قادر مه‌خموورى) باوكى نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس (دلزار حه‌سه‌ن) له مزگه‌وتى نانه‌كه‌لى له شارى هه‌ولێر ده‌كات .
دواى نيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتى 15 / 9 / 2026، شاندێكى مەکتەبى سیاسيى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە مزگه‌وتى نانه‌كه‌لى له شارى هه‌ولێر، به‌شداری پرسەى خوالێخۆشبوو مامۆستا (حه‌سه‌ن قادر مه‌خموورى)يان كرد، لەلایەن به‌ڕێز كاك دلزار حه‌سه‌ن و بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، شاندى مه‌كته‌بی سیاسییYNDK، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆيان به كوڕ و براكان و خزمانى خواڵێخۆشبوو ڕاگه‌ياند، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز دلزار حه‌سه‌ن نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی ( مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK )ى كرد.