میدیا – هەولێر:
مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (48)ه‌مین ساڵيادى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى ئیسلامی کوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات، له په‌یامه‌كه هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونيان له‌كاره‌كان بۆ خواستن.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى ئیسلامی کوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی(48)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنى (بزووتنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى ئیسلامی کوردستان) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین و خوازیارین ساڵیادی دامه‌زراندنى ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان.
بەڕێزان: بزووتنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى ئیسلامی کوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی لەبه‌رخۆدان و تێكۆشان هەبووە و هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆمان گرنگە یەكریزی و يه‌كهه‌ڵوێستى سەرجەم هێز و لایەنە سياسييه‌كانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەسكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی ديكه جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سياسييه‌كانی كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
14-9-2026ى زايينى
هه‌ولێر- كوردستان