ميديا- هۆڵه‌ندا:
لە سەر بانگهێشتی فەرميی لێژنەی ناوچەی هۆڵەندای لقى 6ى ئه‌وروپاى پارتی دیموکراتی کوردستانPDK، هەڤاڵ فەخرەدین زیارەتی ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌رى یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK له ئه‌وروپا، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی (65)ه‌مین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلولدا ده‌كات.
له ڕێوڕەسمێكى نه‌ته‌وه‌يى و جەماوەريدا، ئەمڕۆ یەکشەممە، 13/9/2026، كه لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەچوو. ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان، کەسایەتییە نەتەوەییەکان و کوردانی تاراوگە و رۆشنبير و كه‌سايه‌تييه‌كان تێیدا ئامادەبوون، بەڕێز و شكۆوه تيشك خرايه سه‌ر خەبات و قوربانییدانی بارزانى نه‌مر و پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی ئەیلول.
لە بەشێکی ديكه‌ى ڕێوڕەسمەکەدا، ژمارەیەک وتار لەلایەن ڕێکخەران و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانەوە پێشکەشکران کە تياياندا تیشک خرایە سەر قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان به‌تايبه‌ت شۆڕشى ئه‌يلول، هەڤاڵ فەخرەدین زیارەتی، نوێنەری YNDK لە ئه‌وروپا، به‌م بۆنه‌يه‌وه وتارێکی پێشکەشکرد و لە وتارەکەیدا، تیشکی خستە سەر ده‌سكه‌وت و سەروەرییەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول وەک وەرچەرخانێکی مێژوویی لە خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستاندا، هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی یەکڕیزی و يه‌كهه‌ڵوێستى و کاری هاوبەشی نێوان تەواوی هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە دەرەوە و ناوه‌وه‌ى كوردستان کردەوە. جگه له‌وتاره‌كان سروودی نەتەوەیی و به‌رهه‌مى هونه‌رى به‌م بۆنه‌يه‌وه پێشكه‌شكران و رێوره‌سمه‌كه سه‌ركه‌وتووانه كۆتايى هات.