Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى عەمید روکن سرود ساڵح عەبدولکەریم مەخمووری دەکات

أيلول/سبتمبر 05, 2026

میدیا - هەولێر:

  پێشنیوەڕۆی رۆژى 4 / 9 / 2026، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی بەڕێز (عەمید روکن سرود ساڵح عەبدولکەریم مەخمووری)-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواستن.

  پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (قەهار مەخمووری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی YNDK)، بەمەبەستى  بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین لە شارى هەولیر سەردانی بەڕێز ( عەمید روکن سرود ساڵح عەبدولکەریم مەخمووری سەرۆکى ئەرکانى فرقەى یەکی پێشمەرگەی کوردستان)-یان کرد و، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیەو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا  بەڕێز ( عەمید روکن سرود ساڵح عەبدولکەریم مەخمووری) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنه‌ى كردن.