غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەى بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانی رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانیى کوردستان کرد، بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای ڤاتیکان. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
براى بەڕێزمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی
رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان
سڵاوێکى برایانەى گەرم ...
بەناوى خۆمان و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەرکردایەتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە جەنابتان دەکەین بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان.
بێگومان؛ جەنابتان هەمیشە سیمبۆڵی ئاشتی و برایەتى و پێکەوەژیان و داکۆکیکار و پارێزەری مافە ئایینی و نەتەوەییەکانی تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئاینییەکانى کوردستان و عێراق و ناوچەکە بوون، مرۆڤدۆستى و ژینگەدۆستى لە پرەنسیپە نەگۆڕەکانى قوتابخانەى بارزان و رێبازى نەمران شێخ ئەحمەد بارزانى و مەلا مستەفا بارزانى نەمرن، جەنابتان درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە پیرۆزەى بارزان و بارزانى نەمرن بۆیە شایانی هەموو خەڵات و رێزلێنان و پێزانینێکن.
لە سایەی سیاسەتى حەکیمانە و ڕێبەرایەتی جەنابتان، هەرێمی کوردستان لەناوچەکەدا، بۆتە مێرگى پێکەوەژیانی ئاشیییانەى تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئاینییەکانى کوردستان، کە ئەمەش مایەى شانازییەکى گەورەیە بۆ جەنابتان و تەواى گەلى کوردستان.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەماندا،
هەر بژین و تەندروست و سەرکەوتووبن بۆ کوردو کوردستان.
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK