میدیا - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شداری پێشانگاى تايبه‌تى شێوه‌كارى هونه‌رمه‌ند ره‌زوان قادر ره‌حمان نانه‌كه‌لى له‌ژێر ناونيشانى (سه‌ماى فلچه‌كان له‌ناو سروشتدا) له هۆڵى گه‌له‌رى ميديا له شارى هه‌ولێر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتى 20-8-2026 ( هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK) لەسەر بانگھێشتی هونه‌رمه‌ند ره‌زوان نانه‌كه‌لى شێوه‌كار و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس ، ئاماده‌ى پێشانگاى تايبه‌ت به‌هونه‌رمه‌ند ره‌زوان قادر نانه‌كه‌لى به سپۆنسه‌رى رێكخراوى مرۆيى هه‌ماهه‌نگى نانه‌كه‌لى ده‌بێت.
هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK پيرۆزبايى له هونه‌رمه‌ند ره‌زوان نانه‌كه‌لى كرد به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتن و کردنەوەی چوارده‌هه‌م پێشانگای هونه‌رى تایبەت به‌خۆى و بۆ ده‌زگاكانى راگه‌ياندن وتى: ئەم پێشانگایە نیشانەى سه‌ركه‌وتنى بەردەوام و ده‌ست ره‌نگينى و، قووڵیی دیدگا و داهێنه‌رانه‌ى به‌ڕێزيانه لە جیهانی هونه‌ردا، ڕەنگ و هێڵەکانی سەر تابلۆکان سروشتى كوردستانى ته‌واو به‌رجه‌سته كردووه، کە سەرنجی هەر سه‌ردانيكارێك و بينه‌رێك بۆ خۆیان ڕادەکێشن، هیوای بەردەوامى و پێشڤه‌چوونى زیاترى بۆ هونه‌رمه‌ند ره‌زوان نانه‌كه‌لى خواست لە کاروانە هونەرییەکەيدا.
له‌به‌رامبه‌ردا هونه‌رمه‌ند ره‌زوان قادر ره‌حمان نانه‌كه‌لى سوپاسى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى (YNDK)ى كرد بۆ به‌شدارى و په‌يامى پيرۆزباييه‌كه‌ى و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه(YNDK) هه‌ميشه پاڵپشتى نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندانه له‌كاره‌كانياندا.