Print this page

*سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بەڕێز (عەبدولقادر بازرگان) دەکات*

آب/أغسطس 15, 2026
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ ١٥ / ٨ / ٢٠٢٦، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی بەڕێز (عەبدولقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان)-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست.
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێری YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی بەڕێز (عەبدولقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان)-یان کرد و، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیەو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خاتوو مونا قەهوەچی جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (عەبدولقادر بازرگان) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK و شاندی یاوەری كرد.