Print this page

مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK پیرۆز دەكات

آب/أغسطس 15, 2026

میدیا – هەولێر:

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDKبەبۆنەی (80)یه‌‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان PDKپه‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: پارتی بەدرێژایی تەمەنی لە خەبات ‌و بەرخۆداندایە، توانیویەتی رێبەرایەتی شۆڕش و راپەڕینی نەتەوەكەمان بكات و، بەشدارییەکی کارای بزاڤی كوردایەتی و سیاسی لە هەموو بەشەكانی كوردستان ده‌كات و فاكتەری سەرەكی و كاریگەر بووە بۆ پێكەوەژیان ‌و ئاشتی و ته‌بایی و پاراستنی یەكڕیزی جەماوەر و هێز و لایەنە ساسییەكانی كوردستان. ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK

بابەت/ پەیــامی پیرۆزبــایی

 

سڵاوی سەرخۆبوون ‌و ئازادی...

بەبۆنەی(80)یه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK ، بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام ‌و دۆست و لایەنگرانی یەكێتیمان YNDK جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم ئەندام  و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەكەین.

 بەڕێزان؛ پارتی دیموكراتی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان وەك پێویستییەكی مێژوویی و سیاسی هاتە دامەزراندن، بەدرێژایی تەمەنی پڕ خەبات و تێكۆشانی بێوچانی لە خەبات ‌و بەرخۆداندایە، توانیویەتی رێبەرایەتی شۆڕش و راپەڕینی  نەتەوەكەمان لە كوردستاندا بكات، لە هەمان كاتدا توانیویەتی بەشدارییەکی کارای بزاڤی كوردایەتی و سیاسی لە هەموو بەشەكانی كوردستان بكات و فاكتەری سەرەكی و كاریگەر بووە بۆ پێكەوەژیان ‌و ئاشتی و ته‌بایی و پاراستنی یەكڕیزی جەماوەر و هێز و لایەنە ساسییەكانی كوردستان، لەم قۆناغە هەستیارەی ئەمڕۆش كە كوردستان و عێراق و ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان بە یەكڕیزیی ‌و یه‌كهه‌ڵوێستی سیاسی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانه‌‌، بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان.

 لەم بۆنەیەدا جارێكی دیکە جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانه‌ی نێوانمان، لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی جەماوەری كوردستان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان كە بەری رەنجی خەبات و تێكۆشانی جەماوەر و پێشمەرگە و خوێنی شەهیده‌كانمانە  .

               له‌گه‌ڵ رێزماندا.....

 

 

مەكتەبی سیاسیی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

15ی ئاب/2026ی زایینی

هەولێر - کوردستان