Print this page

*سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە سەرنووسەر و بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری دۆکیومێنت دەكات*

آب/أغسطس 13, 2026
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٣ / ٨ / ٢٠١٦، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرنووسەرو بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری دۆکیومێنت كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و گرنگی پاراستنی ئەڕشیفی نەتەوەیی و نیشتمانی کوردستان و چۆنیەتی بە دۆکیومێنتکردنیان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیکرد لە رۆژنامەنووسان بەڕێزان (ستار محەممەد سەرنووسەری گۆڤاری دۆکیومێنت و دڵزار حەسەن بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤارەکە و محەممەد گۆران)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان و گرنگی پاراستنی ئەڕشیفی نەتەوەیی و نیشتمانیی کوردستان و چۆنیەتی بە دۆکیومێنتکردنیان كرد، هەر لەدیدارەکەدا بەڕێز ستار محەممەد باسى لە گۆڤاری دۆکیومێنت و چۆنیەتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی گۆڤارەکە کرد و، چەند ژمارەیەکی گۆڤارەکەی پێشکەش بە سکرتێری گشتیی YNDK کرد.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە ئاماژەى بە گرنگی گۆڤارەکە بۆ ناوەندی بزاڤى رۆشنبیرى کوردستان کرد و دەستخۆشى لە بەڕێزان کردو هیواى بەردەوامى و سەرکەوتنی بۆ خواستن.