میدیا - هەولێر :
شاندێکى مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، به‌شدارى ئاهه‌نگى (33)ەمین ساڵڕۆژى راگه‌ياندنى حزبى شيوعيى كوردستان له هۆڵى ميديا له شارى هه‌ولێر ده‌كات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتى 30 / 6 / 2026، ، شاندێکى مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان ( د. شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK و شاكر هاشم ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخير نانه‌كه‌لى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێر) له هۆڵى ميديا له شارى هه‌ولێر له‌سه‌ر بانگهێشتى مه‌كته‌بى سياسيى حزبى شیوعيى کوردستان به‌شدارى (33)همين ساڵڕۆژى راگه‌ياندنى ئه‌و حزبه ده‌كات، بەگەرمی لەلایەن هاوڕێ ئه‌بو كاروان سکرتێر و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسى و کۆمیتەى ناوەندى حزبى شیوعى کوردستان پێشوازیكران،ئاهه‌نگه‌كه به خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان ده‌ستى پێكرد و وتارى مه‌كته‌بى سياسيى حزبى شيوعى كوردستان له‌لايه‌ن هاوڕێ سوبحى مه‌هدى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسييان خوێندرايه‌وه و چه‌ندين چاڵاكى هونه‌رى و بهڵگهفيلمێك پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرا.
شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK په‌يامى پيرۆزبايى ئاڕاسته‌كردن و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن، له‌به‌رامبه‌ردا هاوڕێ ئه‌بو كاروان سکرتێرى كۆميهتى ناوه‌ندى حزبى شيوعيى كوردستان سوپاسی شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ی كرد بۆ به‌شدارى و په‌یامی پیرۆزباییان.