Print this page

هەرێمی سۆرانی YNDK بەشداری لەئێواره‌ کۆنسێرتێکی موزيكدا دەکات

حزيران/يونيو 18, 2026

ميديا- سۆران:

هەرێمی سۆرانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان (YNDK)، بەشداری لە ئێوارە کۆنسێرتێکی موزيكدا ده‌كات، کە بۆ ژەنیارانی کۆمەڵەی هونەری و وێژەی کورد- لقى رواندز سازکرابوو.

رۆژى چوارشەممە، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، لە ژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئيدارەی سەربەخۆی سۆران، کۆنسێرتێکی موزيك بۆ ژەنیارانی کۆمەڵەی هونەری و وێژەی کورد - لقی ڕواندز بەڕێوەچوو.

کۆنسێرتەکە لەژێر دروشمی "بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سۆران کۆمان دەکاتەوە" لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری شارەکە سازکرا، لە چالاکییەکەدا، هەڤاڵ پاڵە گەردی،ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسيى و سەرپەرشتیاری هەرێمی سۆرانی YNDK  شاندى ياوه‌رى بەشدار بوون، هاوکات ژمارەیەک لە کاربەدەستانی ئیداری، ڕۆشنبیران و هونەردۆستانی دەڤەرەکە ئامادەی بوون و تێیدا چەندین پارچە موزيكى بەپێز و پڕ جۆش و خرۆش پێشکەشکران.