Print this page

مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بەشدارى پرسەى خوالێخۆشبوو (حوسێن محه‌ممه‌د به‌هائه‌دين) دەکات

حزيران/يونيو 16, 2026

میدیا – هه‌ولێر:

 مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبەشدارى پرسەى خوالێخۆشبوو (حوسێن محه‌ممه‌د به‌هائه‌دين) براى مامۆستا سه‌لاحه‌دين محه‌ممه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان و باوكى كاك هێمن لهۆنى راوێژكار و بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەریی و پەیوەندیییەکان لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ده‌كات و سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێزيان و خانه‌واده‌كه‌يان ده‌كات.  

  ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتى  16 / 6 / 2026، شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان كه ‌پێكهاتبوو له ‌هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسيى YNDK و  قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ساڵح ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێر و زوبێر عومه‌ر  ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تيى  YNDK)، لە مزگه‌وتى سه‌واف له‌ شارى هه‌ولێر، به‌شداری پرسەى خوالێخۆشبوو (حوسێن محه‌ممه‌د به‌هائه‌دين)يان كرد، لەلایەن به‌ڕێز مامۆستا سه‌لاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان و  ئه‌ندامانى  مه‌كته‌بى سياسى و كاك هێمن لهۆنى و بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، شاندى مه‌كته‌بی سیاسییYNDK، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەميان پێراگەیاندن و ئومێدی ئه‌وه‌يان خواست دوا ناخۆشيان بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا مامۆستا سه‌لاحه‌دين به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان و كاك هێمن لهۆنى، سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی ( مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK )يان كرد.