Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان دەكات

أيار 21, 2026
غەفوور مەخموورى: کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانیە
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 21 / 5 / 2026، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و یەکڕیزى و یەکدەنگى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (د. عەبدوڵڵا عەدۆ و قه‌هار مەخموورى و شاکر هاشم ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسی هەرێمی هەولێری YNDK)، پێشوازیانكرد لە شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (عەلى عەونى ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى و یاریدەدەری بەرپرسى بەشی پەیوەندى گشتی و رەسووڵ عوسمان رەزگەیى بەرپرسی دیسکی پارتە کوردستانییەکان و هێمن ساڵەیی بەرپرسی دیسکی پارتە کوردستانییەکانی دەرەوەی پەرلەمان)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسیی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا وەک فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان باسکرا، هەر لە دیدارەكەدا سكرتێری گشتی YNDK تیشکی خستە گرنگی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و، کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانی بە ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی وەسفکرد.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.