میدیا - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شداری ڕێوڕه‌سمى ناساندنى په‌رتووك و كۆڕى خۆشنووس و ديزاينه‌ر (محه‌مه‌د زاده) له هۆڵى نازه‌نين حه‌يده‌رى له شارى هه‌ولێر ده‌كات.
ئێواره‌ى رۆژى يه‌كشه‌ممه رێكه‌وتى 3-5-2026 ( هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK) لەسەر بانگھێشتی كتێبخانهى حه‌يده‌رى، به‌شداری كۆڕى ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌رتووكى مامۆستا "محه‌مه‌د زاده" و كۆڕێك به‌ناوى ( سه‌فه‌رێك له‌گه‌ڵ خۆشنووسى و ديزاين) به به‌شداری نوێنەری حزبەکان و رۆشنبیران و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و کەسایەتییە ئه‌كاديمى و کلتووری و میدیاییەکان ده‌كات.
هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK به‌شدارى گفتوگۆكانى كۆڕه‌كه‌ى كرد و رايگه‌ياند: هه‌ڵسه‌نگاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌رتووكه گرنگى زۆرى هه‌يه بۆ نووسينه‌وه و ناساندنى مێژووى ديزايينى به‌شێك له رۆژنامه و گۆڤاره‌كان و په‌رتووكه‌كان كه له‌لايه‌ن مامۆستا محه‌مه‌د زاده ئه‌نجامدراوه، له‌وانه‌ش رۆژنامه‌ى ميديا و ژماره‌يه‌ك له بڵاوكراوه‌كانى ئه‌و رۆژنامه‌يه، كه‌رۆلى كاريگه‌رى هه‌بوو له تايتل و ناونيشان و ديزاينى ده‌ركردنيان، له‌به‌ر ئه‌وه پێويسته هه‌موو لايه‌كمان گرنگى به‌لايه‌نى مێژوويى خۆشنووسى و ديزايينى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى بده‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته وانه و زانيارى بۆ نه‌وه‌ى ئێستا و داهاتووى كوردستان و رێز له‌و كه‌سانه بگيرێت كه به‌شێك بوونه له‌پێشكه‌وتنى ره‌وتى ديزايينى بڵاوكراوه‌كان.
لە دوماھیدا رێوڕه‌سمه‌كه گفتوگۆیەکی گەرمی لێکەوتەوە و سوپاس و رێزلێنان پێشكه‌ش به مامۆستا محه‌مه‌د زاده كرا و به واژووى خۆى په‌رتووكه‌كه‌ى بڵاوكرايه‌وه.