Print this page

*غەفوور مەخموورى پیرۆزبایی لە بەڕێزان سەرنووسەرو رۆژنامەنووسانی گۆڤاری گوڵان دەکات*

نيسان/أبريل 24, 2026
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکەوتى ٢٣ / ٤ / ٢٠٢٦ ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بە یاوەری هەڤاڵان (شاکر هاشم ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێری YNDK )، سەردانى گۆڤاری (گوڵان)-یان کرد و، لەلایەن بەڕێزان رۆژنامەنووسی ناسراو (فەرهاد محەممەد سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان و دەستەی نووسەران و رۆژنامەنووسانی گۆڤاری گوڵان)ەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا، سكرتێری گشتیی YNDK لە سەردانەکەیدا، بەناوی خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ، بەبۆنەی ٣٢ سی و دووەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤاری گوڵان پیرۆزبایی لە بەڕێزان سەرنووسەرو رۆژنامەنووسانی گۆڤاری گوڵان کرد و، هیوای پێشڤەچوون و سەرکەوتنی بۆ خواستن، هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی گۆڤاری گوڵان کرد و، وتی: "گۆڤارى گوڵان ؛ لەماوەى (32) ساڵ تەمەنى خۆیدا خزمەتێکى زۆرى بوارى ئازادى بیرو ڕا و قوڵکردنەوەى گیانى برایەتی و پێکەوەژیان و بڵاوکردنەوەى هزر و هۆشیارى نەتەوەیى و نیشتمانى کردووە و، بەردەوام هەوڵیداوە بە نووسین و شرۆڤەکانى پیلانى دوژمن و داگیرکەران و ناحەزانى گەلى کوردستان ئاشکرا بکات و مەترسییەکانى بۆ کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان بخاتەڕوو و، رووبەڕووى هەڕەشەکان ببێتەوە، بۆیە دەتوانین بڵێین (گوڵان) هەمیشە سەنگەرێکى قایمى بەرەڤانیکردن لە دەستکەوتەکانى گەلى کوردستان بووە."
لەلایەن خۆیەوە؛ بەڕێز (فەرهاد محەممەد) بەناوى خۆى و دەستەی نووسەران و رۆژنامەنووسانی گۆڤاری گوڵان پێزانین و خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەی سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا هەردوولا جەختیان کردەوە سەر پتەوکردنی پەیوەندی برایانەی نێوانیان لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی کوردستان.