Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان دەكات

نيسان/أبريل 22, 2026
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 22 / 4 / 2026، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی هەڤاڵان (قەهار مەخمووری و شاکر هاشم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێری YNDK )، پێشوازیانكرد لە بەڕێز (باپیر کامەلا سکرتێرى گشتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەکە كراو، جەختكرایەوەسەر یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا روودەدەن و دێنە پێشەوە، هەروەها هاوهەڵوێستى و یەكوتاری گەلی كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.