میدیا- هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK، پێشوازى له هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری YNDK له ئه‌وروپا ده‌كات.
هه‌ڤاڵ (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسيى YNDK و شاندى ياوه‌رى) ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 29-10-2025 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK) پێشوازیيان له به‌رێزان (هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری YNDK له ئه‌وروپا و براكانى) كرد كه به‌سه‌ردان گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستان.
له‌دانيشتنێكدا باس له ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جيهان و دياسپۆراى كورد له ئه‌وروپا و ميكانيزمى زياتر به‌ره‌و پێشبردنى كاره‌كانى نوێنه‌رايه‌تى YNDK له ئه‌وروپا و زياتر ناساندنى دۆزى كورد به وڵاتان بۆ پاڵپشتيكردنى دۆزى ره‌وانه‌ى گه‌لى كوردستان كرا، هه‌روه‌ها يه‌كريزى و يه‌كگوتارى پارت و لايه‌نه سياسييه كوردستانييه‌كان له ئه‌وروپا له‌سه‌ر كێشه و پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌گرنگ زانرا.