Print this page

*سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە نووسەری ناسراوی کورد دەرسیم پێشەوا دەكات*

تشرين1/أكتوير 29, 2025
میدیا - عەمان:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٩ / ١٠ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە نووسەری ناسراوی کورد بەڕێز (دەرسیم پێشەوا) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە عەمان-ی پایتەختی ئوردەن، پێشوازیکرد لە نووسەری ناسراوی کورد بەڕێز (دەرسیم پێشەوا)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد، هەر لەدیدارەکەدا بەڕێز دەرسیم پێشەوا باسى لە دوا پڕۆژەکانى نووسینى خۆى کرد لە بوارى ئەنفال و جینۆساید و تاوانەکانی رژێمی رووخاوی بەعس.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە ئاماژەى بە رۆڵى بەرچاوى بەڕیزیان لە بزاڤى رۆشنبیرى کوردستان کرد و دەستخۆشى لە بەڕێزیان کردو هیواى تەندروستییەکى باش و تەمەن درێژى و بەردەوامى بۆ خواست.