- جه‌ماوه‌ری دڵسۆز و خۆڕاگری كوردستان...
- حزب و رێكخراو و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ...
به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، بارودۆخه‌كه هه‌ستیار بووه و كێشه‌كان زیاتر قوڵبوونه‌ته‌وه و، حكومه‌تی عێراق له‌رێگه‌ی دادگای فیدرال و بڕیاره‌كانیان دژ به باشووری كوردستان فشار ده‌خه‌نه سه‌ر حكومه‌تی كوردستان و وورده وورده ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌رته‌سك ده‌كه‌نه‌وه و وڵاتانی ئه‌قلیمیش به‌شێوازی جۆراوجۆر دژایه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كه‌ن له رێگه‌ی تۆپبارانكردن و هێرشی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان و مووشه‌كبارانكردنی بنكه و باره‌گاكانی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌زاندنی سنووری باشووری كوردستان، ئەمانە هەمووى بارودۆخێكی سه‌ختیان بۆ باشووری کوردستان دروستكردووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وە نالەباری ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان و دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چاوه‌ڕێكردن تا به‌غدا خێره‌ك به فه‌رمانبه‌ران بكات و ئینجا مووچه‌یان پێده‌درێ، ھەروەھا زەقکردنەوەى دیاردەى دوو ئیداره‌یی و دژایه‌تی و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و فشاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌حزبیكردنی كایه‌كانی ده‌سه‌ڵات و دووركه‌وتنه‌وه‌ی دەسەڵات له‌جه‌ماوه‌ر و ئامادەنەبوونی هه‌ندێ لایه‌ن بۆ دیالۆگێکی راسته‌قینه‌ی نیشتمانی و وهلاوهنهنانی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبیه‌كان، بارودۆخه‌كه‌ی زياتر دژوار و ناهه‌موار كردووه‌و بووه‌ته هۆی ته‌می ره‌شی سیاسه‌ت و ناڕوونی دواڕۆژی ئه‌زموونه‌كه‌مان، لە رەوشێکى وادا بێگومان دوژمنان و داگیركه‌ران هه‌میشه له كۆبوونه‌وه و له‌سه‌نگه‌ردا دەبن بۆ له‌باربردنی ئه‌زموونی باشووری كوردستان.
ئه‌م ناڕوونی و قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه و قه‌یران و دژواری ژیان و گوزه‌رانی هأووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران، پێویستى بە هه‌ڵوه‌سته لهسهرکردنە، بۆیە پێویستە به‌ھەموو لایەکمان ئه‌م بارودۆخه پڕ مه‌ترسییه بەھەند وەربگرین و كێشه‌كان راشكاوانه ده‌ستنیشان بكه‌ین و به‌گیانێكی كوردستانییانه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بده‌ین.
ئێمە لە یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK له‌روانگه‌ی باوه‌ڕبوونمان به گه‌ل و كیان و سیاسه‌تی كوردانه‌ی كاركردنمان بۆ بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیى و نیشتمانی و كوردستانی، جه‌ژنی قوربان به‌ده‌رفه‌تێك دەزانین کەوا سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ناو حكومه‌تن و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تن له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی یه‌كه‌م و مه‌كته‌بی سیاسیی پارته‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ساز بكه‌ین و به‌شێوه‌یه‌كی جدی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی فشاری نێوده‌وڵه‌تی له‌یه‌كمان نزیكبكاته‌وه با خۆمان هه‌ست به به‌رپرسیارییه‌تی مێژوویی بكه‌ین و هه‌موو كێشه و گرفته‌كانی نێوانمان بخه‌ینه لاوە و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی په‌یوه‌ندی و كاری به‌كۆمه‌ڵی حزبه‌كان به‌یه‌كه‌وه بكه‌ینەوە و كار بۆ هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانى حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات بکەین كه دەسەڵاتى بەسەر تەواوى باشوورى کوردستان هەبێت و حكومه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بێت، هەروەها پێویستە هەموو لایەکمان هاوکاربین بۆ ئەوەى هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ینه یه‌ك هێزی به‌رگری و كۆڵنه‌دان، به‌م شێوه‌یه ده‌توانین كۆتایی به‌هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كان بهێنین و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و یەکسانی و خۆشگوزه‌رانی بۆ تەواوی گەلی کوردستان و فه‌رمانبه‌ران بهێنینه كایه‌وه و، ئایندەی وڵات مسۆگەر بكه‌ین و، پشت به‌جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری خۆمان ببه‌ستین و كوردستان ئاوه‌دان و پارێزراو بكه‌ین.
- نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رێی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
- مردن و رووڕه‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK
1 / 7 / 2023ی زایینی