Print this page

هۆزى شەمەر رێز لە غەفوور مەخموورى سكرتێری گشتیی YNDK دەنێت

حزيران/يونيو 18, 2023

غەفوور مەخموورى: هەوڵدەدەین کوردستان وەک هەمیشە بە مێرگى پێکەوەژیان بمێنێتەوە

 

  میدیا - عەمان:

 ئێوارەى ڕۆژى ١٧ / ٦ / ٢٠٢٣ کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى لە شارى عەمان-ى پایتەختى ئوردەن، لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا میواندارى سكرتێری گشتیی YNDK كردو, باسیان دۆستایەتى نێوان هۆزە کوردى و عەرەبییەکان و پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو لا کرد.

 ئێوارەى ڕۆژى شەممە، کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا لە دیوانى شەمەر لە شارى عەمان-ى پایتەختى ئوردەن، میواندارى غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK-یان کرد، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزيان و بەڕێزان (شێخ زەید حمێدى دەهام ئەلجەربا و شێخ حمود ئەلوبدان ئەلسەعدون و شێخ جاسم ئەلسەفار ئەلشەمەرى و د. عەلى گحیس شەمەرى و ژمارەیەکى زۆر لە سەرۆک هۆزە عەرەبییەکانى عیراق و ئوردەن و سعودیە و کوێت) پێشوازی كران، لە دیدارەکەدا باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هۆزە کوردى و عەرەبییەکان کرد و، جەختیان کردەوە سەر بایەخدان بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان وەک بنەمایەک بۆ سەقامگیرى سیاسیى لەهەر کۆمەڵگەکدا، غەفوور مەخموورى باسى لەوە کرد کەوا ئاشتى و تەبایى کۆمەڵایەتى و یەکتر قبوڵکردن سەقامگیرى سیاسى بەدواى خۆیدا دەهێنێت، وتى : (ئەگەر سەیر بکەین ئەو پێکەوەژیانەى لەنێوان پێکهاتەکانى کوردستاندا هەیە، بۆتە نموونەیەکى زیندوو لە ناوچەکەدا، ئەمەش وایکردووە کەوا کوردستان ببێتە ئارامترین ناوچە، ئێمە شانازى بەو پێکەوەژیانەى کوردستان دەکەین و هەوڵدەدەین کەوا کوردستان وەک هەمیشە بە مێرگى پێکەوەژیان بمێنێتەوە.)، هەروەها وتى: (لەسەر هەموو لایەکمان پێویستە کاربکەین بۆ بڵاوکردنەوەى رۆشنبیرى یەکترقبوڵکردن و قوڵکردنەوەى زیاترى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان.).

 لە دوا تەوەری دیدارەکەشدا باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندى نێوان هەردوو لا کرد.

 دواتر لە رێوڕەسمێکى شایستەدا کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى بەناوى عەشیرەتى شەمەر دیارییەکى رێزلێنانى پێشکەش بە غەفوور مەخموورى سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK کرد، کە بریتى بوو لە شمشێرێکى تایبەت، بەڕێز شێخ زەید حمێدى دەهام ئەلجەربا لە وتەیەکى کورتدا وتى: (ئەمڕۆ ئێمە لێرەدا کۆبووینەتەوە بۆ پێشوازیکردن لە براى خۆشەویستمان غەفوور مەخموورى - باوکى زیلان -، ئەو دیارییەش کە پێشکەشى بەڕێزیان دەکەین بریتییە لە شمشێرێکى تایبەت کەوا لاى ئێمەى عەرەب رەمزێکى گرنگ و پڕ بایەخە، برامان کاک غەفوور مەخموورى رۆڵێکى گرنگى هەبووەو هەیە لە پتەوکردنى پەیوەندییە کوردى و عەرەبییەکان لەسەر هەموو ئاستەکاندا، ئێمە شانازى پێوەدەکەین و رۆڵى کاراى ئەو لەو بوارەدا بەرز دەنرخێنین و ئەم دیارییە سیمبۆڵییەى پێشەکەش دەکەین.)، سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە سوپاسى شێخ حاتەم گحێس شەمەرى و تەواوى ئامادەبووانى کرد بۆ ئەو پیشوازییە گەرمەو ئەو رێزلێنانەیان.

 شایانى باسە بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى لەسەر شەرەفى سکرتێرى گشتیى YNDK ئێوارەخوانێکى بۆ ئامادەبووان رێکخستبوو