Print this page

پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (عومەر عەبدوڵڵا نۆغەرانى)

حزيران/يونيو 17, 2023
بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو کاک عومەر عەبدوڵڵا نۆغەرانى
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیى چاکەخوازو وڵاتپارێزو تێکۆشەرى ناسراوى شارى هەولێر کاک (عومەر عەبدوڵڵا نۆغەرانى)یمان پێگەیشت، ئەم هەواڵە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادە سەربەرزەکەتان و تەواوى خزمان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
١٧ / ٦ / ٢٠٢٣