Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە نووسەرو شاعیر فەرید مەخموورى دەكات

حزيران/يونيو 02, 2023
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى پێنجشەممە، رێکەوتى 1 / 6 / 2023، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە نووسەرو شاعیر بەڕێز (فەرید مەخموورى)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى و کلتوورى کوردستان كرد.
سکرتێرى گشتیى YNDK ئاماژەى بە رۆڵى بەڕیزیان لە بزاڤى رۆشنبیرى کوردستان کرد و هیواى تەندروستییەکى باش و تەمەن درێژى و بەردەوامى بۆ خواست.